هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر..نه‌وت به‌رزترین نرخی تۆماركرد له حه‌وت مانگی رابردودا
08:29 - 25/11/2020
"زه‌مه‌ن"
نرخی نەوت لە
بازاڕەکانى جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لە ئێستادا به‌رمیلێک نەوتی
خاوی برێنت له‌سه‌رو 48 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
لە ئێستادا نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 48 دۆلار و 61 سه‌نته و بەرمیلێک نەوتی
خاوی ئەمریکیش بە 45 دۆلار و 67 سه‌نته، له مانگی مارسی ئه‌مساڵه‌وه
نرخی نه‌وت نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته.
سه‌ر له‌به‌یانی
دوێنێ سێشه‌ممه، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە نزیكه‌ی 47 دۆلار بوو، بەرمیلێک
نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 43 دۆلار و 63 سه‌نت بوو.
بەپێی ئاژانسە
ئابورييە جیهانییەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە هەواڵی سەرکەوتنی
هەوڵەکانی ڤاکسینی دژه كۆرۆنا هه‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاوه.
سه‌ره‌تای ئه‌م
مانگه، نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تۆمارکرد، بە جۆرێک
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٣٦ دۆلار و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە
٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
دوای بڵاوبوونەوە
و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری
ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.