پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
09:24 - 24/11/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی24-11-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، دووبارە هەست بەدڵخۆشی دەکەیتەوەو دۆخی دەرونیت باش دەبێت، هەوڵبدە هاوسەرگیری بکەیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت تووشی شۆک بوویت و نازانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەیت، گرنگی بە تەندروستیت بدە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەهەوڵدایت بۆ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونت بگۆڕیت ئەمەش پێویستی بە کات هەیە، حەسوودی بە کەسە نزیکەکانت مەبە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کەسێکی خۆپەرستیت و بەرگەی رووداوەکان ناگریت، دەبێت شێوازی هەڵسوکەوتت لەگەڵ کەسوکارت و خۆشەویستەکەشت بگۆڕیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ چەند هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت و دڵگران دەبیت، خۆت بە هیچ کەسێکەوە سەرقاڵ مەکە گرنگی بە خێزانەکەت بدە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
شێوازی هەڵسوکەوتت زیاتر بگۆڕە و هەست بەبەرسیارێتی بکە لە ئاست خێزانەکەت، دڵ لە هاوسەرەکەت پیس مەکە و متمانەت پێی هەبێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
نابێت بەهۆی کێشەکانی خۆتەوە ئازاری دەوروبەرەکەت بدەیت، چاوێک بە پەیوەدییەکانت بخشێنەرەوەو متمانە بەکەس مەکە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی گەورەیت لەناو خێزانەکەت، هاوسەرەکەت زۆر ماندوو بووەو پێویستی بە پشوە هاوکاری بکە، تەندروستیت باشە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەم ماویە هەر کێشەیەک ڕوودەدات تۆ خۆتی لێ بەدوورخە، هاوڕێیەکەت دەبێتە خۆشەویستت و ژیانتان دەگۆڕێت و دڵخۆشدەبن.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەو کارانەی دواتخستوە، ئێستا کاتیەتی تەواوی بکەیت، هاوکاری خۆشەویستەکەت لەهەموو روویەکەوە بکە و دواتر مەیەرەوە لە ڕووی.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی بەنرخیت و چاوێکی زۆرت لەسەرە، خۆشەیستەکەت بۆ ماوەیەکی کاتی لێت دووردەکەوێتەوە بەڵام دوای هاوسەرگیری دەکەن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەرچەند شکستت هێنا لە شوێنی کارەکەت خۆت مەدە بەدەستەوە، کێشەیەکی کۆن دەکەوێتە نێوان تۆو خۆشەویستەکەت.