فرۆشی سوراو كه‌میكردووه
06:46 - 21/11/2020
"زەمەن"
ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكارییه‌كی
گه‌وره‌ی له به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته و پێداویستییه جوانكارییه‌كانی ئافره‌تاندا
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی
كۆمپانیای " NPD Group " به‌كارهێنانی
كه‌مامه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی فرۆشتنی سوراوی لێوی
ئافره‌تان له جیهاندا.
كۆمپانیاكه
ئاشكرایكردووه، فرۆشی سوراوی لێو به‌ڕێژه‌ی 49% پاشه‌كشه‌ی كردووه و له‌به‌رامبه‌ردا
فرۆشی ئامڕازه‌كانی جوانكاری چاو و برۆ به‌ڕێژه‌ی 25% به‌رزبوه‌ته‌وه.
ساڵێك به‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی
كۆرۆنادا تێپه‌ڕیوه، یه‌كێك له ڕێگا سه‌ره‌كی و باوه‌كانی رێگری له تووشبوون به
ڤایرۆسه‌كه به‌ستنی كه‌مامه‌یه.
تائێستا له جیهاندا
57 ملیۆن و 910 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، یه‌ك ملیۆن و 373 هه‌زار و 157 كه‌س
گیانیان له‌ده‌ستداوه.