تره‌مپ: شتی خراپ ڕوویداوه
05:26 - 07/11/2020
"زەمەن"
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند:
له لیژنه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان "شتی خراپ" روویداوه و پسوڵه‌ی نایاسایی رۆڵیان هه‌بووه له
گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
دۆناڵد تره‌مپ، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند
تویتێكی كرد له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له یه‌كێكیاندا باسیله‌وه‌كرد،
پسوڵه‌ی نایاسایی كاریگه‌ریان هه‌بووه له گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له
ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا و ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی دیكه كه ده‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ بایدن
نزیكه.
تره‌مپ، ده‌ڵێت: ده‌یان هه‌زار پسوڵه‌ی ده‌نگدان
له رۆژی هه‌ڵبژاردندا به‌شێوه‌ی نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌مه‌ش
كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له هه‌ندێك ویلایه‌ت.
كاندیدی كۆمارییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا شتی خراپ روویداوه و هیچ شه‌فافیه‌تێك نه‌بووه، ده‌رگا
و په‌نجه‌ره‌كانیان به مقه‌بای داپۆشیوه و له ناوه‌وه شتی خراپ روویداوه.
پاش كه‌مێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی تویته‌كان، تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رجه‌م ئه‌و تویتانه‌ی تره‌مپ سڕیه‌وه كه باسی له
ساخته‌كاریی و پێشێلكارییه‌كان له هه‌ڵبژاردن كردبوو.
دوێنێ هه‌ینی، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری
رێكاری یاسایی كرد، دوای نزیكبوونه‌وه‌ی جۆ بایدن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی
پێویستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی.
حاڵی حازر، جۆ بایدن، 264 ده‌نگی هه‌یه و ته‌نیا
ده‌نگی یه‌ك ویلایه‌تی دیكه‌ی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 270 ده‌نگ و ببێته سه‌رۆكی
ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ تائیستا 214 ده‌نگی هه‌یه و
پێویستی به 56 ده‌نگی دیكه‌یه.