841 ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

09:37 - 17/10/2020

  "زەمەن" 


بەپێی لیستی موچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی موچەی مانگی نۆی ئەمساڵی ٢٣ وەزارەت و دەستە و شوێن دابەشدەکرێت.


بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

سبەینێ یەکشەممە، موچەی وەزارەتەکانی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

هەر سبەینێ یەکشەممە، موچەی خاوەنپێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشدەکرێت.

ئەو موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی نۆی ئەمساڵە و بە لێبڕینی ١٨٪ دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن