ئاڵدە مێرینی*
09:33 - 10/10/2020
وەرگێڕانی: گۆران مەریوانی
خودایه، ئاخر كه‌ی ره‌وایه،
كه ئه‌و له یادی خۆت به‌ریته‌وه.
ئه‌وێك كه به شێوه‌ی خۆی ئێمه‌ی خۆشده‌ویست
به پاره جلوبه‌رگی كه‌شخه و دڵسۆزی بۆ مە ده‌كڕی؟
نه‌گبه‌تی باوانێك له‌وه‌دایه
كه حاڵی نابێ،
یه‌كێ له كوڕه‌كانی به‌ندی خودایه.
به‌ڵام ئینسانێ وه‌ك بابم،
كه له مردن ده‌ترسێ،
نازانم چۆن حاڵی ده‌بێ؟
ل١٤
II
له‌مه‌ودوا ده‌بمه سازی خودا
سترانی عه‌شقی ئه‌و ده‌چڕم.
ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌و مۆسیكه‌كه‌شم نه ناسێته‌وه.
ده‌ستم هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌ژه‌نێ
چی ره‌نگی ئاڵ‌و-واڵای ته‌ختی به‌ختیاری هەیە،
بۆ ئه‌و ده‌ژه‌نم.
خودا نووره:
ئه‌ز ده‌خوازم
چی ره‌نگی دونیایه
بێ-باکانە،
بۆ ئه‌و بچڕم.
*ئاڵده مێرینی، 1931-2009 میلانۆ-ئیتالیا. نووسه‌ر و شاعیر.
ساڵانێک کاندیدی نۆبێڵ.