وێنە،،ئینسا قاچێکی شکا، بزانە هێلی لەڤ چی بۆ دەنێرێت؟
09:49 - 21/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی ئەلبانی ئینسا، یەکێک لە قاچەکانی دەشکێت و بەمنزیکانە نەشتەرگەری بۆ دەکات.
خانمە هونەرمەندی ئەلبانی ئینسا هاجیا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوەو تێیدا دەرکەتووە یەکێک لە قاچەکانی شکاوە، روونیشیکردەوە کە بەهۆی رووداوێکەوە بوەو بەم نزیکانە نەشتەر گەری بۆ دەکات.
هاوکات خانمە هونەرمەند هێلی لەڤ لە کۆمێنتێکدا بۆی دەنوسێت جوان دەمێنیتەوەو خۆشەویستی بۆی هەیە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە ھەرێمی کوردستان خاوەن ھەوادارێکی زۆرە، پێشتریش خۆی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرایکردبوو کە بەشێکی هەوادارەکانی کوردن، هەروەها ئینسا، لە ساڵی رابردوودا، لە هۆتێل (ڕۆتانا) ی هەولێر کۆنسێرتێکی ئەنجامدا.
ئیسنا هاجیا لەساڵی 1995 لە ئەلبانیا لەدایکبووەو یەکێکە لە خانمە ناودارو شۆخەکانی جیهان و بە جوانییەکەی بەردەوام هەوادارانی سەرسام دەکات.