ئیلهام ئەحمەد: دانوستان لەگەڵ ئەسەد سەختە، بەڵام ئامادەین
09:27 - 15/09/2020
"زەمەن"
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی دیموکراتی سووریا ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەسەد سەختە، بەڵام ئامادەین بۆ دانوستان.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی ڕایگەیاند: تا ئێستا کۆنگرە و کۆبوونەوەی زۆر لە سەر پرسی قەیرانی سووریا لەوانە کۆبوونەوەی جنێف بەڕێوە چووە، بەڵام هیچیان نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
سەبارەت بە هۆکاری بێئەنجامی کۆبوونەوەکان، ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند: وڵاتانی بەشدار لە ئەو دەستە کۆبوونەوەگەلە وڵاتنێکن کە قەیرانی سووریایان دروست کردووە و قووڵتری دەکەنەوە.
وتیشی: تا ئێستا کۆنگرە و کۆبوونەوەی زۆر لە سەر پرسی قەیرانی سووریا لەوانە کۆبوونەوەی جنێف بەڕێوە چووە، بەڵام هیچیان نەگەیشتوونەتە ئەنجام. هۆکارەکەشی ڕوانینی حکومەتی سوریایە بۆ قەیرانەکان کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ پێش ٢٠١١ە.
ناوبراو ڕاشگەیاند کە دانوستان لەگەڵ حکوومەت زۆ سەختە بەڵام ئامادەی دانوستاندنن لە سەر هەموو بابەتەکان.