6451 کوردستان

وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایەی کوردستان راگەیاندرا

10:57 - 05/09/2020

 "زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی سێشەممە، کۆتایی بە ئەم شەپۆلی گەرمای کە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، دێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

 

بژار ئەکرەم بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای زەمەنی راگەیاند، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سێشەممەی داهاتوو 8/9/2019 کۆتایی بە شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ دێت و پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن و کەشوهەوا بەتەواوی دەگۆڕێت.

 

وتیشی، لەدوای 21/9/2020 کە یەکەم رۆژی پایزی ئەمساڵە، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان دەگاتە 25 بۆ 26 پلە و لەناو سەنتەری شارەکان خوار 35 پلە دەبێت. ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما رووی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکاتێکدا هەندێک کات رەشەباشی لەگەڵدا بووەو ئاسمان هەور بووە و پلەکانی گەرما بۆ سەروو 40 پلە بەرزبۆتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن