شیعری مۆدێرنه‌ی ژنان - سوید . ئێبا لوندكڤیست*
09:19 - 08/08/2020
لە سویدییەوە: گۆران مه‌ریوانی
ته‌نیا لای كه‌سێ
I
ته‌نیا لای كه‌سێ هێمن ده‌بمه‌وه،
بێ ئارامی له‌من زیاتره.
ده‌ریا ئارامیم به‌و شێوه‌یه پێ ده‌به‌خشێ،
ده‌ریای ته‌نیا، كه سترانی خۆی،
دوور له حه‌ز و ئاره‌زوو، له نه‌داری ده‌چڕێ. –
ئه‌م ئێواره‌یه ئیتر دێمه لای تۆ،
تۆ ئه‌ی ده‌ریا،
هه‌موو كه‌سێ دێته‌وه كن تۆ
به‌ڵام خۆ تۆ هیچ شوێنێ شك نابه‌یت
تا وەک من، به‌وده‌رده‌وه رووی لێ نێیت.
***********
ئێمه كه له نزیك ده‌ریاوه له دایك بووین
II
ئێمه كه له نزیك ده‌ریاوه له دایك بووین،
له هه‌ر شوێنێك بین بێ جیاوازیی ده‌ژین.
هه‌میشه ره‌شه‌با به ده‌وری ماڵمانه‌وه‌یه.
به‌یانیان كه راده‌بین،
خوێ به زمانمانه‌وه‌یه.
رێگاوبانمان به‌سه‌ر شاخی سه‌خته‌وه‌یه
هه‌میشه دژی زریان ده‌جه‌نگین.
ژیانمان به باران شۆردراوه‌ته‌وه،
له‌به‌رده‌مداندا،
له‌سه‌ر گاشه به‌ردێ،
رووتوقوت پاڵكه‌وتووه -
ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆر و شه‌پۆلان،
ئه‌ودواكه‌ی چۆڵه‌وانییه.
*
ئێبا لیندكڤیست، 1995-1908، هه‌فته‌تانه شیعرێكی لیندكڤیست له
(زه‌مه‌ن)-دا ده‌كرێ بخوێنرێته‌وه، زمانی دەق: سویدی و هەر لە سویدیشەوە
وەرگێڕاوە.