باشترینەکانی خولی ئیتاڵیا دەستنیشانکران
06:27 - 04/08/2020
"زەمەن سپۆرت"
یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا باشترینەکانی ئەم وەرزەى دیاریی کرد و دیبالاش وەک باشترین یاریزانی ساڵ دیاریی کرا.
یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا پاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە باشترینەکانی دەستنیشان کرد و چیزنی گۆڵچی یۆڤانتۆسی وەک باشترین گۆڵچی ئەم وەرزەى خولی ئیتالیا دەستنیشان کردوەو دی فری بەرگریکاری ئینتەریشی کردۆتە باشترین بەرگریکار.
پابلۆ گۆمێزی کاپتنی یانەى ئەتلەنتاش وەک باشترین یاریزانی هێڵی ناوەراست دیاریی کراوە و ئیمۆبیلیش وەک باشترین هێرشبەری ئەم وەرزەى خولی تۆپی پێی ئیتالیا دەستنیشان کرا.