2067 شیوازی ژیان

لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟

09:13 - 04/08/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی ٤-٨-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەرکێکی قورس و نهێنیت پێ دەسپێردرێت و پێویستە بە دڵسۆزانە ئەنجامی بدەیت، بەڵام کەسی کە مەهێنەرە ناو کارەکەتەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهۆی هەڵەیەکەوە کە دەیکەیت، تووشی شەرمەزارییەکی زۆر دەبیت و ناچار دەبیت شوێنی کارەکەت جێبێڵیت و بە تەنها بمێنیتەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خۆشەویستەکەت داوای شتێکی قورست لێدەکات و ناچارت دەکات بیکەیت، پێویستە ئاگاداری کەسایەتیت بیت و ئابڕووی خۆت نەبەیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
خۆشەویستەکەت دێتە ماڵتان و داوای هاوسەرگیریت لێدەکات بەڵام خێزانەکەت رازی نابن، بەمەش تووشی شکست و بێتاقەتی دەبیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ بڕێک پارە دێتە دەستتەوەو گوزەرانت بەرەو باشبوون دەچێت، خێزانەکەت یەکتریان خۆشدەوێت و رێزی یەک دەگرن.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی جوانی کەسایەتیت و باشی هەڵسوکەوتتەوە، لەلایەن دەوروبەرەکەتەوە رێزی زۆرت لێ دەگیرێت و ناودار دەبیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لەمەودوا کەسی کە بەکارمەهێنە  بۆ جێبەجێکردنی کارەکانت، چونکە لە کۆتاییدا هەر ئاشکرا دەبیت و لێت قبوڵ ناکرێت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ موڵکێکی گەورەت دەفرۆشیت و پێی بێتاقەت دەبیت، بەڵام دواتر بۆت دەردەکەوێت کە کارێکی باشت کردووە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
 ئەمڕۆ گەشتێکی چەند رۆژی ئەنجام دەدەیت، بەڵام نەخۆش دەکەویت بۆ ماوەیەکی کاتی، گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەم چەند رۆژە بە خۆشی بەڕێدەکەیت و شوێنی خۆش دەگەڕێیت، هاوسەرەکەت خیانەتت لێدەکات لەگەڵ نزیکترین کەسدا.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە چاوەڕوانی شتێکدایت، بەڵام کەمێک دوادەکەوێت و دێتەدیش، کێشی زیادەی لەشت دابەزێنە، لەپێناو تەندروستیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەلایەن چەند کەسێکەوە هەڕەشەت لێ دەکرێت و بێتاقەت دەکرێیت، پێویستە خۆت تەنها بکەیت ئەم ماوەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن