سەرۆک وەزیرانی فنلەندا ھاوسەرگیری لە گەڵ باوکی کچەکەی کرد
10:20 - 03/08/2020
زهمهن -لایف ستایل
ئا: رۆزا حهمه
ساڵح
لە دوای ١٦ ساڵ
لە پەیوەندی خۆشەویستی، سەرۆک وەزیرانی فنلندا “سانا مارین" ھاوسەرگیری خۆی لە
گەڵ خۆشەویستەکەی "مارکۆس ڕایکۆنن" و باوکی کچە دوو وساڵ و نیوەکەی ڕاگەیاند.
حکومەتی فنلەندا
ڕایگەیاند: مارین و ڕایکۆنن مەراسیمی ئاھەنگەکەیان لە بارەگای فەرمی حکومەت کە دەکەوێتە
باکوری ڕۆژئاوای شاری ھیلسنکی پایتەخت بە ئامادەبوونی ٤٠ میوان بەرێوەچوو.
"سانا مارین"ی ٣٤ ساڵ لە لاپەرەی فەرمی
خۆی لە ئنستگرام بە جلی بوکێنییەوە وێنەی ئاھەنگی خۆی و ھاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، لە
ژێر وێنەکەدا نوسیوێتی: دڵخۆشم و سپاسگوزارم کە ژیانی خۆم ھاوبەش دەکەم لە گەڵ ئەو پیاوەی کە خۆشم دەوێت.
ھەروەھا بۆ "ڕایکۆنن"ی نوسیووە: لە نیوان ئەو ھەموو
خەڵکەدا، تۆ ئەو کەسە گونجاوەیت بۆ من، سپاس بۆ ڕاوەستانت لە گەڵمدا.
"مارین" پێش ١٦ ساڵ " ڕایکۆنن"ی ناسیووە، کاتێک
پێکەوە لە زانکۆ خوێندکار بوون، لەو کاتەوە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا
دروست بووە، ئێستا خاوەنی کچێکی تەمەن دوو ساڵ و نیون بە ناوی " ئیما".
بە مەش مارین دەبێتە
دووەم سەروک وەزیران لە وڵاتانی یەكگرتووی ئەوروپادا، کە ئەم ھاوینە ھاوسەرگیری
کردووە، لە دوای سەرۆک وەزیرانی دانیمارک "میتی فریدریکسین"ی ٤٢ ساڵ کە
لە ١٦ی حوزیران ھاوسەرگیری لە گەڵ " بۆ تینجبیرج" کرد.