نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان
08:31 - 03/08/2020
"زەمەن"
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ به
رێژەیەکى کەم دابەزى و لە سەروى ٤٣ دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ماڵپه‌ڕی ئینڤێستینگ تایبه‌ت به هه‌واڵه ئابورییه‌كان
بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشەممە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 0.30% دابەزى و
گه‌یشته 43 دۆلار و 30 سه‌نت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی، 0.55% دابەزى و
به 40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا،
پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى
بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و
لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.