ئاگادارییه‌ك له فڕؤكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه بۆ گه‌شتیاران
06:21 - 01/08/2020
زه‌مه‌ن
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه پێویسته له‌كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شت له فرۆكه‌خانه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه ژماره‌یه‌ك رێنمایی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رووی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌باره‌ی گه‌شته‌كانه‌وه و ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له راگه‌یاندراوێكدا گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پێویسته گەشتیارانی چوون و ھاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن لە تێرمیناڵی فڕوکەخانە.
هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا هاتوه، كه بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستییان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR). پێویستە گەشتیاران، بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بە ئەو ھێڵە ئاسمانییەوە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێنماییانه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن ده‌توانن لە بنکەی تەندروستی زانکۆ، رێگای کەرکوک، تەنیشت کۆلێژی زانست، پشكنین ئەنجام دەدرێن.
له‌باره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌شه‌وه كه دێنه كوردستان"پێویستە یان پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جۆری (PCR) بەر لە ٤٨ کاتژمێر بەر لە ھاتنیان ئەنجام بدەن، یاخود لە کاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پشکنینەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت و تێچوویەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار."