مانگی رابردوو 10 هاوڵاتی كورد له سێداره دراون
01:37 - 01/08/2020
"زەمەن"
لە
ماوەی مانگی ڕابردوو هەر سێ ڕۆژ جارێك، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەکانی
کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.
رێكخراوی
ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی
ئامار و بەڵگەنامەکانی رێكخراوهكه، له ماوی مانگی رابردوو، حوکمی سێدارەی لانیکەم
١٠ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، کەرەج، سنە، نەغەدە و ئورمیە جێبەجێ کراوە.
ئاماژهی
بهوهشكردووه، لە کۆی ئەو ١٠ کەسە کە لە سێدارە دراون، دوو کەس بە تۆمەتی چالاکی
سیاسی و ٨ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا
سەپابوو.
رێكخراوهكه
دهڵێت، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٧ حاڵەت بووە، لە پارێزگای ئورمیە
تۆمار کراوە. دوو کەس لە کرماشان و کەسێکیش لە پارێزگاری سنە لەسێدارە دراون.