بیبلیۆگرافیای گۆڤاری ڕزگاری
04:07 - 30/07/2020
"زه‌مه‌ن"
بیبلیۆگرافیا وه‌ك كلیلی ئاسانكاری و به‌رده‌ستخستنی زانیاری، گرنگ و بایه‌خی خۆی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێگای بیبلیۆگرافیاوه ده‌توانرێت كارئاسانی بۆ نووسه‌ران و تۆێژه‌رانی بواری ئه‌كادیمی بكرێت و كاتێكی زۆریان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
گۆڤاری ڕزگاری، كه به پاڵپشتی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌وڵ و كۆششی نه‌وشیروان مسته‌فا، شازاد سائیب و هاوڕێكانی له سلێمانی له 20ی نیسانی 1969 یه‌كه‌مین ژماره‌ی له دایكبوو، تا دوای ژماره‌ی (14-15) له 27ی مارتی 1970، توانیویه‌تی ڕۆڵێكی كاریگه‌ری بیبنێت و پانتاییه‌ك له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی داگیر بكات.
جێگه‌ی گوتنه، تاوه‌كو ئێستاكه گۆڤاری ڕزگاری كه‌مترین لای لێكراوه‌ته‌وه، ئیدی هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ئاماده‌كردنی ئه‌م بیبلیۆگرافیایه، كه ده‌خوازین به‌و هۆیه‌وه جارێكی دیكه بابه‌ته‌كانی بخرێنه به‌ر نه‌شته‌ری توێژینه‌وه و به وردی له تێكڕایی لایه‌نه‌كانی بكۆڵدرێنه‌وه.
كاركردن له گۆڤاری ڕزگاری گرفتی زۆر دێنێته پێشه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له بابه‌ته‌كان ناوی نووسه‌ریان به‌سه‌ره‌وه نییه. به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ناوی خوازراو به كارهاتوون. هه‌ندێك بابه‌ت له گۆڤاری دیكه وه‌رگیراون و گۆڤاری ڕزگاری ئاماژه‌ی به ناوی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه و ژماره‌ی گۆڤاره‌كه نه‌كردووه. ناوی هه‌ندێك له وه‌رگێڕه‌كان دیارنیین. هۆنراوه نووسراوه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناونیشانه‌كه‌ی بكرێت. بابه‌ت و وته‌ی بێ ناونیشان و بێ نووسه‌ر به‌رچاو ده‌كه‌ون. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی، كه گۆڤاری ڕزگاری نووسیویه‌تی ناوی جیاوازی وه‌ك ڕزگاری، بنه‌ماڵه‌ی ڕزگاری و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕزگاری به‌كارهێنراون.
وه‌لێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ی ئاماژه‌مان بۆ كردن، توانرا به پشوودرێژی و شه‌ونخونی هه‌موویان تێپه‌رێنین و به گوێره‌ی توانای چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه، كه ناوی نووسه‌ریان دیار نیین، له‌ژێر ناوی ڕزگاری (گۆڤار) پۆلینكران، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری بابه‌تی وه‌هادا ماف و خاوه‌نداریه‌تی بۆ گۆڤاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوه‌خوازراوه‌كان به گوێره‌ی توانا و به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه، به‌شێكیان ساغكرانه‌وه و له په‌راوێزدا ئاماژه‌یان بۆ كرا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی، له گۆڤاری دیكه وه‌رگیرابوون و ئاماژه به ناوی نووسه‌ر و ژماره‌ی گۆڤاره‌كه نه‌كرابوون، له په‌راوێزدا بۆ خوێنه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یان بۆ درا. له لایه‌كی دیكه هه‌وڵدرا به گوێره‌ی توانا وه‌رگێڕی هه‌ندێك له بابه‌ته‌كان ساغبكرێنه‌وه، ئه‌وه‌شی ساغنه‌كرایه‌وه ماف و خاوه‌نداریه‌تی وه‌رگێڕانی درایه‌وه به گۆڤاری ڕزگاری.
هه‌رچی تایبه‌تداره به هۆنراوه بێ ناونیشانه‌كان، ئه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ دیوانی شاعیره‌كان و له‌ژێر ئه‌و ڕۆشناییه ناونیشانی هۆنراوه‌كه‌مان دانا و له په‌راوێز ڕوونكردنه‌وه‌مان له باره‌یه‌وه‌دا.
وته بێ ناونیشانه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی خاوه‌نه‌كانیان دیاربوون، له‌ژێر ناوی خاوه‌نه‌كانیان ڕیزبه‌ندكران و نووسرانه‌وه.
ئه‌نجام، ناوه‌ڕۆكی بیبلیۆگرافیایه‌كه جگه له‌و پێشه‌كییه به‌سه‌ر یازده ته‌وه‌ر دابه‌شكرا.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: له كورته‌یه‌كدا ژماره‌كانی گۆڤاری ڕزگاری ناسێندراون.
ته‌وه‌ری دووه‌م: به گوێره‌ی ناوی نووسه‌ران ڕیزبه‌ندی بیبلیۆگرافیاكه ڕێكخراوه، له‌مه‌شدا پشت به ڕیزبه‌ندی پیته‌كانی زمانی كوردی له (ئه‌لفه‌وه تا یێ) به‌ستراوه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: به گوێره‌ی ناونیشانی بابه‌ته‌كان و به پێی ڕیزبه‌ندی پیته‌كانی زمانی كوردی له (ئه‌لفه‌وه تا یێ) بیبلیۆگرافیاكه ڕێكخراوه و ناوی نووسه‌ره‌كانیش خراوه‌ته دوای ناوی بابه‌ته‌كه‌وه.
ته‌وه‌ری چواره‌م: ناوی وه‌رگێڕه‌كان به پێی پیته‌كانی زمانی كوردی له (ئه‌لفه‌وه تا یێ) ڕیزبه‌ند كراون، ئینجا له‌ژێر ناوی هه‌ر یه‌كێكیاندا ئاماژه به ناونیشانی بابه‌ته وه‌رگێڕدراوه‌كه كراوه.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م، ئه‌م ته‌وه‌ره‌یان تایبه‌ته به سه‌روتاره‌كانی گۆڤاری ڕزگاری، كه تێكڕاییان له‌ژێر ناونیشانی "ده‌مه‌ته‌قێی گۆڤاری ڕزگاری" نووسراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به زنجیره‌ی ژماره‌ی گۆڤاره‌كه به دوای یه‌كتردا ئاماژه‌یان بۆ كراوه.
له ته‌وه‌ری شه‌شه‌مدا، ئه‌و گفتوگۆ و دیدارانه ئاماژه‌یان بۆ كراوه، كه گۆڤاری ڕزگاری ئه‌نجامیداون.
ته‌وه‌ری حه‌فته‌م: تایبه‌ته به‌و نامه و بروسكانه‌ی، كه له گۆڤاری ڕزگاری بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ته‌وه‌ری هه‌شته‌م، تایبه‌ته به‌و ئاگاداری و ڕیكلامانه‌ی، كه له گۆڤاری ڕزگاری دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌شیان په‌نا براوه‌ته به‌ر ناوی به‌رپرسی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاگادارینامه‌كه‌یان كردووه.
ته‌وه‌ری نۆیه‌م، وێنه بڵاوكراوه‌كانی ناو گۆڤاری ڕزگاری له‌ژێر ناونیشانی وێنه‌ی ئاهه‌نگ و چالاكی، وێنه‌ی سه‌ربه‌رگی گۆڤاره‌كه و وێنه‌ی كه‌سی ڕیزبه‌ند كراون.
ته‌وه‌ری ده‌یه‌م، له گۆڤاری ڕزگاریدا ئاماژه بۆ وته‌ی هه‌ندێك له ناوداران كراوه، به‌مه‌ش به پێی ڕیزبه‌ندی ناوه‌كانیان ڕیزبه‌ندكراون وته‌كانیش نووسراونه‌ته‌وه.
ته‌وه‌ری یازده‌هه‌م: چه‌ند په‌ندێكی كوردی، كه له گۆڤاری ڕزگاری نووسراون، نووسراونه‌ته‌وه و به پێی زنجیره‌ی ژماره‌كانی گۆڤاره‌كه پۆلین كراون.
له ڕاستیدا، ئه‌گه‌رچی شه‌ونخوونی و هه‌وڵێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كێشا، تا ئه‌وه‌ی له كه‌موكوڕی به دوور بێت، به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئه‌وه نایه‌ت، كه كاره‌كه سه‌رنج و ڕه‌خنه هه‌ڵناگرێت و لافی ته‌واوه‌تی لێده‌دات، بۆیه ده‌خوازین ڕه‌خنه‌كانتان بونیاد نه‌رانه‌بێت و له كه‌موكوڕییه‌كانمان ببوورن.