نرخى نەوت ٤٤ دۆلارى تێپەڕاند
08:27 - 30/07/2020
"زەمەن"
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە
بەرزبووەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت 44 دۆلارى تێپەڕاند.
ماڵپه‌ڕی ئینڤێستینگ
تایبه‌ت به هه‌واڵه ئابورییه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، نرخی یه‌ك به‌رمیل
نه‌وتی برێنت بە 44 دۆلار و 20 سه‌نت ماماڵەى پێوەدەکرێت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل
نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی، به 41 دۆلار 15 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوە و
دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى
وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و
ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.