ئیستانبۆڵ زاراوه‌یه‌كی سیاسیه*
01:36 - 09/07/2020
نووسینی رۆماننوسی كورد: بورهان سێنمێز
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه: گۆران مه‌ریوانی
تافی
خوێندكاریم
ئه‌من 17
ساڵان بووم ده‌مێ گه‌یشتمه وێستگه‌ی حه‌یده‌ر پاشا له ئیستانبۆڵ.له قه‌تار دا‌به‌زیم
و ئه‌و رێگه مه‌ڕمه‌ڕ داڕێژراوه‌م گرت كه وێستگه‌كه ده‌گه‌یێنێته‌ده‌ریا. له
جیاتی ئه‌وه‌ی، به رووكاری قه‌شه‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌كه سه‌رسامبم،له شاری
كۆنه‌وه (ئۆڵد سیتی) رێك به‌رامبه‌ر بوشپۆڕس-ه‌وه ده‌ستمپێكرد. یه‌كه‌مجاره له
ئیستانبۆڵم.
شه‌وی
پێش، به‌ر له سه‌عاتی 11 پێشنیوه‌ڕۆ سه‌ورای شینه-قه‌تار بووم، هه‌شتیبه‌یانی گه‌یاندمییه
دوا وێستگه. وێستگه‌ی حه‌یده‌ر پاشا دواهه‌مین، له‌و به‌شه‌یداكه ده‌كه‌وێته
قاڕه‌ی ئاسیاوه، وه‌ستانی هێڵی قه‌تاره. له‌وێوه ده‌ریاراكشاوه و ئاوروپایه.
من هاتبوومه ئیستانبۆڵێ تاقانون بخوێنم، به‌ڵام زیاتر له خوێندنی زانكۆ،ئه‌من سه‌رسامبووم
به خودی شاره‌كه خۆی. رۆژێكی گه‌رم بوو. ده نێو په‌رده ته‌میداكه‌وتووه‌وه ده‌كرا
ته‌لاره مێژووییه‌كان: شوراكانی شار، سه‌ربانی كۆشكیتۆپ-قاپی، گومبه‌دی كڵێسای
ئایا سۆفیا و مناره‌كانی مزگه‌وتی-شین، ببینم.
ده‌مێ ئه‌و
ساتانه وه‌بیر خۆم دێنمه‌وه، بیرم بۆ هێرمان مێرڤیل، 1819-1891، ده‌چێ چی ده‌رباره‌ی
دیده‌نیه‌كه‌ی ئیستانبۆڵی له 1856-دا، ئه‌وی چه‌ندساڵێ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی
مۆبی-دیك 1851 بوو*، نووسیوه. ئه‌و، به‌ده‌ر له كتێبه باشه‌كانی، نووسه‌رێكیناسه‌ركه‌وتوو
بوو، به‌رده‌وام هه‌ر ته‌یی ئه‌م ده‌ریا و ئه‌و ده‌ریای ده‌كرد.
``ته‌م له دامێنی شاره‌وه هه‌ڵده‌كشێ.
په‌رده‌ی شه‌رمی لاده‌با و، شار هه‌ندێناز و مه‌كری ده‌رده‌كه‌وێ، رێ به خه‌یاڵ
ده‌دا باڵبگرێ و وه‌سه‌ر شانۆی شار كه‌وێ`` .
له یه‌كه‌م
رۆژه‌وه هه‌ستمكرد ئیستانبۆڵ به په‌رده‌ی رووناكی ته‌مییه‌وه‌به‌رده‌وام ده‌مشه‌مزێنێ.
گشت جارێ، دوای پشووی زانكۆ كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ حه‌یده‌رپاشا، هه‌میشه ده‌نێو
ئه‌و په‌رده‌یه‌وه له ئیستانبۆڵ ده‌ڕوانم. ساڵان ده‌گوزه‌رێن،ئه‌منیش بۆم ده‌رده‌كه‌وێ
رابووردووم دووركه‌وتۆته‌وه، ته‌می رۆژگاری دێرینم چڕ وپڕ تر ده‌بێ و، ساته پڕ
زینده‌كانی وێستگه‌كه ته‌ماوین، ناروونن.
وێستگه‌ی
حه‌یده‌ر پاشا
له ده‌ستپێكه‌وه
وێستگه‌ی حه‌یده‌ر پاشا وه‌ك خاڵێكی هێڵی قه‌تار به‌ره‌و ئاسیای بچوكدیزاینكراوه،
ئه‌وجا په‌ره‌یپێدراوه‌تا هێڵی تاڕمیناڵی باكور كه هێڵی قه‌تاری به‌غدایه، له
1940 بگرێته‌وه. به‌هۆی په‌رسه‌ندنی ترافیكه‌وه، بینایه‌كی گه‌وره پێویست بوو،
دوو ئارشیته‌كتۆریئاڵمان، ئۆتۆ ریتۆ و هاڵموت كۆنۆ،ده‌ستنیشانده‌كرێنتا كاره‌كه
راپه‌ڕێنن. ئه‌وان ستایلی ته‌لارێكی كلاسیكانه‌ی نوێیان بۆ وێستگه‌تازه‌كه هه‌ڵبژارد.
نێوی بنچینه‌یی وێستگه‌كه به دڵنیاییه‌وه نازانرێ، وه‌لێ مه‌زه‌نده‌ده‌كرێ به
نێوی یه‌كێ له ئه‌فسه‌ره پله باڵاكانی وه‌سمانلییه‌وه، حه‌یده‌رپاشا،
نێونرابێ، كه له خزمه‌تی سوڵتان سوله‌یمانی سێهه‌مدا بووه.
زیاتر به
ده‌روازه‌یه‌كی مه‌زن ده‌چێ، به رووی شارێكی گه‌وره‌دا كرابێته‌وه،تا ده
وێستگه‌یه‌كی رووت و قووت. ده‌مێ دێیته ده‌رێ و چه‌ند پێپلیكانێك ده‌بینیكه به‌ره‌و
له‌نگه‌رگه‌یه‌ك ده‌ڕوا، له‌وێشه‌وه كه‌شتیگوێز به‌ره‌و شار ده‌تبا.
ئا له‌و
سه‌كۆیه‌دا ئیستانبۆڵ به باقی وڵاته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. قه‌تارخه‌ڵكی ده
شارۆچكه، ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌گرێ به‌ره و ئه‌و خاڵه‌قه‌شه‌نگه
ده لێواری بۆسپه‌ره‌س ده‌با.
نازیم
حیكمه‌ت
دیوانی،
دیمه‌نگه‌لی مرۆڤی وڵاته‌كه‌م، به قه‌ڵه‌می نازیم حیكمه‌ت، له‌ویادا،هه‌ر له‌به‌ر
ده‌می وێستگه‌كه‌وه، سه‌ره‌تای خۆی دیاریده‌كا،:
وێستگه‌ی
حه‌یده‌ر پاشا،
به‌هاری
1941،
سێی دوای
نیوه‌ڕۆ،
له‌سه‌ر
پێپلیكانه‌كان، خۆر
ماندوێتی
و
سه‌رسامی،
مرۆڤێك
له‌سه‌ر
پێپلیكانه‌كان راده‌مێنێ،
بیر له
شتێ ده‌كاته‌وه.
لاغر و
ترسا‌و``.
رێكه‌وت
نییه كه نازیم حیكمه‌تحه‌یده‌ر پاشا بۆ ده‌ستپێكی دیوانه مه‌زنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێ.
جۆرێك له شیعره-چیرۆكه: 17،000 دێڕ باس له جۆراوجۆر خه‌ڵكی جیاواز ده‌كا، له‌وانه‌وه ده‌كرێ سه‌رجه‌م دیمه‌نیوڵات
ببینرێ. حیكمه‌ت (1902-1936) له ئه‌ده‌بی توركیدا وه‌ك گه‌وره‌ترین شاعیریمۆدێرنی
توركی ده‌بینرێ. ئه‌و ده‌ستی به نووسینی ده‌یمه‌نگه‌لی مرۆڤ له سه‌ره‌تایدووه‌م
جه‌نگی جیهاندا كرد، كه ده‌خرێته زیندان، به سۆنگه‌ی بڕوای به‌كۆمۆنیزم، به
بڕیاری دادگا به 28 ساڵان سزاده‌درێ. ئه‌و چیرۆك و سه‌ربوردی خه‌ڵكانده قه‌تاردا
–تڕۆمبێلدا، ریستۆڕانتدا،ئامێری گواستنه‌وه‌و گالیسكه‌دا ده‌گێڕێته‌وه - له
رابوورد و خه‌ونه‌كانیان ده‌دوێ.ئه‌و خامه‌ی به شێوه‌یه‌كی سینه‌ماتۆگرافی به‌كارده‌هێنێ
و بیره‌وه‌یگه‌لێكی كۆلێكتیڤانه‌ی (=هه‌ره‌وزیارانه‌ی) میلله‌تێك، ده كه‌ناری ترس و
هیوایاندا، به ستیالی حیكایه‌ته-شیعرده‌نووسێته‌وه.
دایكم:
راوێژكاری هه‌میشه‌ییم نه‌خوێنده‌وارێكی كورده
ئه‌گه‌ر
نووسه‌رێكی توركیا بیت، قه‌ده‌رت وایه، ده‌بێ زوو یان دره‌نگ، له‌مه‌ڕئیستانبۆڵێ-ـه‌وه‌بنووسیت.ئه‌من
ده‌با بگه‌یشتمابا ئه‌و خاڵه‌ی ده‌رۆمانی سێهه‌می خۆمدا، ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ. ده‌مێ
سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ییم، دایكم – راوێژكارم به درێژایی ژیانم – پرسی كه ئه‌ز ده‌رباره‌ی
چی ده‌نووسم. ``ده‌رباره‌ی
ئستانبۆڵێ``، ئه‌من گۆتم. پشوویه‌كده كۆتایی هێڵی تێلێفۆنی ئه‌و لادا هاته گوێ.
``وێستگه‌ی قه‌تاره‌كه، ده‌ڵێییت!``به‌سه‌دایه‌كی پڕ دڵگیر و متمانه‌وه، ``بیرت
نه‌چێ، نێوی وێستگه‌كه بهێنیت و باسیقه‌تاره‌كه‌ش بكه‌یت``. ئه‌من كون و قوژبنی
یادگه‌م گه‌ڕام تا بیرمبێته‌وه،داخۆ رۆماڵی چیم له رۆمانه‌كه‌مدا كردوه!
نووسین له‌مه‌ڕ ئیستانبۆڵ- حه‌وجی زۆریبه‌كاره. ئه‌ز به دواچوونی خۆم كردبوو،
تێبینی و سه‌رنجه‌كانم نه‌قڵكردبوو،رۆمانم گه‌ڵاڵه كردبوو. به‌ڵام ده‌مێ وشه‌كانی
دایكم شنه‌ڤیم، روانیم، ئێ، به راستیخۆ من هیچ چیرۆك و دیرۆكێكم نه‌نووسیوه له‌ده‌وروبه‌ره‌ی
وێستگه‌ی حه‌یده‌رپاشادا رووبده‌ن. ئه‌و خانمه نه‌خوێنده‌واره كورده، دایكم، ده
ده‌شتێكی ئاناتۆلیاوه،قه‌ڵشێكی كرده مێشكم، وه‌ك هه‌میشه‌ی خۆی كه به حیكات و
ئه‌فسانه‌كانی ده‌میمنداڵیم كردویه‌تی. دایكم ته‌نێ به شیری خۆی گۆشی نه‌كردوم،
به‌ڵكو به دیرۆكیجنۆكه زۆرزان و فێڵبازه‌كانی، زه‌ریای دووره ده‌ست و شاره نه‌بینراوه‌كانیشیسیحراندومی.
ئه‌وه‌تا ئێستا به هه‌ناسه‌ی فوو به سینگمدا ده‌كا ورێنماییم ده‌داتێ تا كه‌مێ
له مورت و مووره‌زێباكانی زه‌ینی بڕنم و ئه‌و چیرۆكه‌می پێ بڕازێنمه‌وه. چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه‌ك له ئیستانبۆڵئیستانبۆڵ هه‌ن، له‌وانه دێباچه‌ی چاپته‌ری نۆیه‌م، ته‌ریب
به هێڵكاریه‌كانی حه‌زیدایكم دیزاین كراون و نووسراون. دیرۆكێكه كه له‌بان
پلیكانه‌كانی وێستگه‌ی حه‌یده‌رپاش دێنه ژیانێ، له‌وێدا كه عاشقه ناموراد و
بێده‌سه‌ڵاته‌كان دیارنامێنن و، به‌ڵامله هه‌منا كاتدا شه‌به‌نگێكی رووناكی ده‌دۆزنه‌وه.
ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و پێپلیكانه‌نكه سه‌ره‌تای دیمه‌نگه‌لی مرۆڤ-ی نازیم حیكمه‌ت
ده‌نه‌خشێنن .
كودێتای
سه‌ربازی
هه‌ندێ
شاران هه‌ن حه‌وجیان به بینین نییه تا بكه‌ویته داوی عه‌شقیانه‌وه.ئیستانبۆڵ
یه‌كێكه له‌وان. ئه‌من به عه‌شقی، پێش گه‌یشتنم به وێستگه‌ی حه‌یده‌رپاشا،
گرفتاربووم. ئه‌ز ئه‌وم له رێی چیرۆك و دیرۆك، نیگار و سترانه‌وه ده‌ناسی.وه‌لێ
به دیدار شادبوونی، بۆ كوڕێكی حه‌ڤده ساڵانی وه‌كی من، ئاسان نه‌بوو. هه‌ڵپه‌و
خێرایی، مه‌زنی و گه‌وره‌یی، دواجار هاوكۆكی هه‌راو هوریای شار دونیایه‌كیئێجگار
دوور بوو به به‌راورد به‌و شوێنه‌ی ئه‌من تێیدا گه‌وره ببووم، شارۆچكه‌یه‌كده
نێوه‌ڕاستی ده‌شێكدا. ئه‌و ساته وه‌ختانه ته‌نانه‌ت بۆ خه‌ڵكانی توركیاشئاسان نه‌بوون.
دوو ساڵانێك پێش، 1980، كودێتایه‌كی سه‌ربازی رویدابوو. ئاتۆمسفێرێكیقورس و گران
به‌سه‌ر شاره‌وه مۆڵگه‌ی به‌ستبوو. قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ، یاساخی، ئه‌شكه‌نجه‌دان،كتێب
گڕ تێبه‌ردان، به‌شێك بوون له ژیانی رۆژانه. به‌ڵام سه‌رباری گشت ئه‌مانه‌ش،دڵمان
خه‌ونی تێدا بوون. به‌ده‌وری زینده‌گی و ژیانێكی تره‌وه خه‌یاڵ و فه‌نتازیامانهه‌بوون.
ده‌مانزانی ئیستانبۆڵ بۆ ژیان شارێكی هێمن و ئارام نه‌بوو. ژیان تێیدانرخی گران
بوو، بێكاری، ترافیك، تاوان، قه‌بوڵنه‌كردنی یه‌كدی، ئه‌مانه گشتی هه‌بوون.وه‌لێ
هه‌میشه شوێنێكی بۆ خه‌یاڵ و فه‌نتازیا بۆ به جێ ده‌هێشتین، هه‌ر‌وه‌ك
هێرمانمێرڤیل ده‌نووسێ، : ``ته‌م هه‌ڵده‌كشێ و .... جێگا بۆ فه‌نتازیا واڵاده‌كا``.
چی
شاعیره بۆ پاریس ده‌مرێ!
ده
پاریسێ ده‌ڵێن، ``چی شاعیره له گوندان دێنه دونیاوه‌و به‌ڵام له پاریسده‌مرن``.
ئیستانبۆڵ خاوه‌نی هه‌مان رۆح و جه‌وهه‌ره. سایه‌ی نێو دێڕه‌كانی،باسوخواسی
شانۆی پڕ شه‌ڕوشۆڕی شاعیران و نووسه‌رانی مه نیشانمان ده‌ده‌ن له كویاداده‌بێ وه‌ژێر
خاكیان نێین.
هه‌ندێ
پێ له‌وه ده‌نێن كه ئیستانبۆڵیه‌كگرتنه‌وه‌ی جوگرافیایه‌كی مێژووییه، خاڵی به‌یه‌ك
گه‌یشتنی نێوان رۆژهه‌ڵاته‌و رۆژئاوایه. هه‌ندێ وه‌ك سه‌رزه‌مینی حه‌ز و ئاره‌زوو،
سۆفی وعیرفانیانی ده‌بینن،وابه‌سته‌ی به رۆژگاری رابووردووه ده‌كه‌ن. شاعیری
توركیا یه‌حیا كه‌مال، كورته‌چیرۆكنووس یه‌حیا فایه‌ك، رۆماننووس ئه‌حمه‌ت حه‌مید
تانپینه‌ر و ئورهان پاموك له‌دیدگای جیاوازه‌وه له ئستانبۆڵ ده‌ڕوانن. هه‌ر یه‌ك
له‌وان شارێكی بۆ خۆیئافراندوه كه له به‌رهه‌میاندا به ئه‌وانی دی ناچن. ئه‌من
ده ئیتسنابۆڵئیستانبۆڵ-دا ویستوومه ئه‌و شاره وه‌ك خاڵی پێكه‌وه گرێدانی
نێوان كات و شوێن،هه‌ر وه‌ك ده‌فرێك كه مه‌یل و خوڵكی جیاوازی ژیان تیایدا ده‌توێته‌وه
وێنابكه‌م.ئه‌من وام به باش زانیوه ده‌رباره‌یتافی زێڕینی گوزه‌شته قسان نه‌كه‌م.
له مێژه له جۆره دیده و به‌سوخواسه له‌ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا هه‌ن. كات و شوێن،
له رۆمانه‌كه‌ی مندا، له وه‌تاقی نێو كه‌سه‌كیزیندانێك، سێ نهۆم ده‌بن عه‌رده‌وه،
پێك ده‌گه‌ن. وه‌ختێ ئه‌تۆ له بنزه‌مینداخۆت ده‌بینیه‌وه ته‌نێ ئاڕاسته‌یه‌ك
شوێن گرینگی پێدانه: ئاڕاسته‌یه‌ك به‌ره‌وسه‌رێ، به‌ره‌و بان، به‌ره‌و ئاسمان. ده‌بنزه‌میندا
زه‌مه‌ن جودا ده‌گوزه‌رێ. زه‌مه‌نله سه‌ر رووی زه‌مین هێڵئاسایه، هێڵكاریه به
درێژایی – رابووردو-و-ئاینده،هه‌رچی كات و وه‌ختی تره داده‌پۆشرێن، ئه‌تۆ له
كوێدایت كه‌متر گرینگه وه‌ك له‌وه‌یبه‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆیت، له كوێدایت گرینگ نییه،
به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆیت كێشه‌یه. له‌ژێرزه‌میندا رابوورد و ئاینده هیچ مانایه‌كیان
نییه. بێ مانان. ته‌نیا یه‌ك -ئێستا-یئه‌به‌دی و پڕ-ژان هه‌یه. ده‌مێ فۆكۆس ده‌چێته
سه‌ر زیندانیانی وه‌تاقی بنعه‌ردیرۆمانه‌كه‌ی من، جستۆجۆ له شارێ كه وه‌بان سه‌ریانه‌وه‌یه
ده‌هروژێنن، ئه‌منویستوومه به‌و كاره‌م كات و شوێن، ئومێد و نائومێدی، تاریكی و
رۆشنی له یه‌كێتیه‌كداكۆبكه‌مه‌وه. گشتیان پێكه‌ون و یه‌كیشن. ئه‌و یه‌كگرتووییه
نێوی ئیستانبۆڵه. له‌هه‌ر جا و شوێنك له داكبووبیت، كه دێیته ئستانبۆڵ، ده‌بیت
به به‌شێك له یه‌كگرتووییشاره‌كه.
ئیستانبۆل
تا بڵێیت راسته‌قینه‌یه، هاوكات تا بشڵێیت په‌نهانگره، فره-گوزارشته.خێر و شه‌ڕ،
به‌د و چاكه پێكه‌وه ده‌كا‌ته مه‌حاڵی یه‌كدی. ئه‌ز كه له یه‌كێله وه‌تاقی
لێپێچینه‌وه‌كانیدا بووم،هه‌ستمده‌كردله شه‌یتاگه‌یه‌كدام، پێده‌چوو ده‌سه‌رو ئه‌ویشه‌وه،
بان عه‌رد، شوێنێ چاكه‌بێ. به‌ڵام ئه‌من له جێی ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڕ باش و خراپیان
بنووسم، ده‌مویست رۆماڵیورده-جیاوازیه‌كانی نێوانیان بكه‌م و، نیشانی بده‌م چۆن
ئه‌وان جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن.
ئیستانبۆڵ
وه‌ك شا-شارێك ته‌نیا نابێته دڵی ئه‌م وڵاته، به‌ڵكو ئاینده‌شێتی.زێبایی و
ناشرینی ئیستانبۆڵ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاینده‌ی خه‌ڵكانیشێتی. هه‌ر له‌به‌رئه‌و سۆنگه‌یه‌یه
ئێستا بۆته دڵی سیاسه‌توانه‌كانیشمان*.
زێبایی
وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی
كۆنسه‌رڤاتیڤخوازان
بڕوایان به رابووردوه. ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دانباشترین رۆژانێك، گه‌ر هه‌بن، گوزه‌شته‌ن،
ئه‌وانه‌ن به جێ‌مان هێشتوون و نه‌ماون.ده‌مێ رابووردو وه‌ك ئیتۆپیایه‌ك (=خه‌یاڵه
بڕوا) ده‌بینن، ئاماده‌ن بێ هیچ شك وگومانێ چی -ئێستا-یه كاولیكه‌ن. ئه‌وان
ئاماده‌ن ناوچه سه‌وزه‌كانی شار ویشكبكه‌نو له جێی ته‌لار و كۆشكی به‌رز و بڵند
رۆنێن. به‌مه ده‌بێژن پێشكه‌وتن. هه‌ربۆیێ خه‌ڵكی به ئه‌ركی خۆیانی ده‌زانن
داكۆكی له شاریان له هه‌مبه‌ر چاوبرسێتی،پولپه‌رستیی نه‌دیو-وبدیه‌كاندا بكه‌ن.
ئیدی چیتر زێبایی چه‌مكێكی ئێستێتیكدارنییه، به‌ڵكو زاراوه‌یه‌كی سیاسیشه. كه
خه‌ڵكی ئیستانبۆڵێ داوای زێبایی بۆئیستانبۆڵیان ده‌كه‌ن، به پۆلیس تێبه‌ردان، به
گازی ئه‌شكڕژێن و به هه‌ڵتۆقینیكۆمپانیانی پشكدار له بۆڕسه‌كاندا وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
قاره‌مان
شوێنێكی هه‌بوو له دیرۆكه میللیه‌كانی منداڵی مندا، بۆرزگاربوونی هه‌میشه ره‌نج
و قوربانی تیادا ده‌دا. ئیستانبۆڵی ئێستێ، ده‌می ئه‌منووسینه، ئه‌و شوێنه‌یه كه
تێیدا هه‌ردووك قوربانی و رزگاری تێدا پێكه‌وه‌ن.ئێمه به شه‌وقی ئومێده‌وه له‌مه‌ڕ
ئیستانبۆڵده‌نووسین به هیواین زێبایی ئه‌و ئاینده‌مان بنه‌خشێنێ.
دوای ئه‌وه‌ی
وێستگه‌ی حه‌یده‌ر پاشا شایه‌تحاڵی دوو جه‌نگی گه‌وره‌ی جیهان،داگیركردنی به‌ریتانیه‌كان،
راونانی به‌ره‌و تاراوگه‌ی منه‌وارنی ئارمه‌نیان بوو، 28 نۆڤه‌مبه‌ری 2010رووبه‌ڕوی موسیبه‌ت
وبه‌ڵایه‌ك بووه‌وه، ئاگر له ترۆپكی دوا سه‌ربانی كه‌وته‌وه. گڕ پێش ئه‌وه‌یگه‌لێ
دره‌نگ بێ، راگیرا، وێستگه‌كه‌ش به‌و سۆنگه‌یه‌وه ئیدی داخرا.
ئاگر جێی
گومان بوو. چوون له گه‌رمه‌ی گفتوگۆی فه‌ڕمی له‌باره‌ی وێستگه‌یحه‌یده‌ر پاشا و
ده‌وروبه‌ریدا كه‌وته‌وه. رژێم ده‌یوسیت په‌ره‌سه‌ندنێكی تازه‌له‌و ناوچه‌یه
بێنێته گۆڕێ، قه‌ڵای-هاوشێوه‌ی حه‌یده‌ر پاشا بگۆڕدرێ به‌فانتازیا هۆتێلێ. لێ خه‌ڵكی
به‌ره‌نگاری بوونه‌وه، ئه‌و په‌ره‌گرافه قانونیه‌یبۆ په‌ره‌پێدان دایانڕێژا بوو،
له رێی دادگاوه پووچه‌ڵیانكرده‌وه. چه‌ندان ده‌زگاینیونه‌ته‌وه‌یی جیاوازیش، وه‌ك،
فۆندی په‌یكه‌ری جیهان-باره‌گا نیوڕۆك- وێستگه‌یحه‌یده‌ر پاشایان خسته خشته‌ی ئه‌جێندای
كاریانه‌وه، ئاخر ئه‌وان نه له ئاینده،نه له مانی وێستگه‌ی هێڵی قه‌تاره‌كه
دڵنیا نین.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
به‌رپرسی نێوچه‌كه په‌یمانیدا هێڵی قه‌تار نوێبكرێته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ هاتوچۆی قه‌تار
ده كۆتایی 2015 وه‌كاربخرێته‌وه. به‌ڵام تا ئێستێته‌نێ هێڵێك چییه تازه‌نه‌كراوه‌ته‌وه،
هیچ نیشانه‌یه‌كیش له ئاسۆدا نییه،دووباره وێستگه‌كه بكرێته‌وه. دانیشتووانی
ئیستانبۆڵ هۆشیارن و ده‌زانن كه حه‌یده‌رپاشا ده‌كرێ ببێته قوربانیه‌كی تر بۆ گه‌شه‌سه‌ندنێك،
له سایه‌ی گوایێ،شارستانیه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ! جا بۆیێ خه‌ڵكی رێكخراوێكی
سیڤیلیاری نوێیانپێكهێناوه به نێوی ``سوڵیدارێتی حه‌یده‌ر پاشا`` و سه‌رله‌نوێ
هه‌وڵیاندا وێستگه‌كه‌رزگاربكه‌ن، كۆنسێرت، پێشا‌نگا و رێپێوانیان سازدا. چه‌ند
دێڕێكیشیان له دیمه‌نگه‌لیمرۆڤ-ی نازیم حیكمه‌ت به ده‌نگی به‌رز خوێنده‌وه،
تێیدا، هه‌ر زوو ساڵانێكی زۆرپێش، حیكمه‌ت ده‌ست تێوه‌ردانی به نێوی گه‌شه‌پێدانی
بێبه‌زه‌ییانه‌ی شارستانیه‌تیه‌وهئامژه پێداوه و ره‌تكردۆته‌وه، چوون ئه‌و جۆره
فێڵشارستانییه جێگه‌ی چ –رابوردو-چ -ئێستا-ـی
تێیدا نابێته‌وه:
`` ئیتر هه‌ر ڤیلای كۆنكرێتییه
یه‌ك له
دوای یه‌ك
تا ده‌گه‌یته
به‌رده‌م (پێندیك) وێستاوه.
داره‌كان
هێشتا نه‌مامن.
دارمێوه‌كان
تازه-سه‌وزن.
قه‌تاری سێ
و چله‌پێنج خوله‌ك خێرا، به شاورلێدان ده‌ڕوا.
ڤیلای
كۆنكرێتی.
سكرتاریه‌تی
خانووه هاوینیه‌كه‌ی پاشا،
به چل
ژووری ئه‌فسوناویه‌وه
تێكدراوه،
كاولكراوه.
ئیدی
ئێستا ڤیلای كۆنكرێتی،
ڤیلای
چیمه‌نتۆیی
به
درێژایی ئه‌و رێگایه تا ده‌گه‌یته( پێندیك)
به ریز،
یه‌ك له دوای یه‌ك، وێستاوه``.
تێبینی
وه‌رگێڕ:
* نووسین
ده‌رباره‌ی ئیستانبۆڵ،دره‌نگ یان زوو، قه‌ده‌ری هه‌موو نووسه‌رێكی توركیایه.وتارێكه
به خواستی پاشكۆی هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ده‌بیو، هاوكات ماڵپه‌ڕی كولتوری ئێلێكترۆنی
گه‌وره رۆژنامه‌ی به‌ریتانی، زی گاردیان،نووسراوه. فره‌گه‌لێ له رۆژنامه‌كانی
دونیا، به‌ده‌ر له هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ده‌بی،پێگه‌یه‌كی ئا له‌وجۆره‌یان هه‌یه.
* وشه‌ی
قوتابی، تا پۆلی نۆی سه‌ره‌تای خوێندنه، لێ خوێندكار:له دواناوه‌ندیه‌وه تا دوا
پله‌ی خوێندنی ئاكادیمی. پێوه‌رێكه له ته‌واویدونیادا به‌كارده‌هێنرێ. هه‌ندێ له
ژماره‌ی ساڵان و كورته ناونیشانه‌كان وه‌رگێڕدایناون.
*ئیستانبۆڵزاراوه‌یه‌كی
سیاسیشه، ئاماژه‌یه به وته‌یه‌كی ر.ت. ئێردوهان، ``ئه‌وه‌ی حوكمیئیستانبۆڵ بكا،
حوكمی توركیا ده‌كا``.
* رۆمانیمۆبی دیك یان نه‌هه‌نگ، یه‌كێكه له
رۆمانه به نێوبانگه‌كانی ئه‌ده‌بی ده‌ریاوانی. دوای مردنی مێلڤیل زیاتر ده‌نگیدایه‌وه.
ده‌ستپێكی رۆمان:``به ئیسامعیل گازمكه``