1681 شیوازی ژیان

به‌وێنه‌: خاوه‌نی درێژترین قاچ له ‌جیهاندا ببینه‌

10:01 - 07/07/2020

زەمەن - لایف ستایل

ڕێنتسێنخۆرلو بود، ژنێکی باڵابەرزە، یه‌كێكه‌ له‌ خاوەنی درێژترین قاچ لە جیهاندا و بەهۆیه‌وه‌ ناوبانگێكی زۆری هەیه‌.


ژنەکە تەمەنی ٢٩ ساڵە و درێژی قاچه‌كانی یه‌ك مه‌تر و 34 سه‌نتیمه‌ و به‌ڕه‌چه‌ڵكه‌ خەڵکی مەغۆلستانە و لە ئێستادا دانیشتووی ویلایەتی شیکاگۆیە لە ئەمریکا.

ئەم ژنە، بەرزیی باڵاکەی لە خێزانەکەیەوە بۆ ماوەتەوە کە هەموویان بەو شێوەیه‌ باڵا به‌رزن، هەرچەندە بە منداڵی زۆر گاڵتەی پێکراوە بەهۆی درێژی قاچه‌كانییه‌وه‌، بەڵام توانیویەتی خۆی وەک مۆدێلێک بە جیهان بناسێنێت و بژێویی ژیانی خۆی لەڕێی قاچەکانیەوە پەیدا بکات.

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن