ڤیدیۆ.. سەماکردنێکی بوێرانە لەلایەن خانمە هونەرمەندێکەوە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت
10:00 - 07/07/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی شۆخی کوەیتی شەمس، بەهۆی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ کە
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگەیەندرابوو، سەما دەکات و گۆرانی دەڵێت.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە وڵاتی کوەیت زیاتر لە مانگێکە قەدەغەی هاتوچۆ
راگەیەندراوەو گەشتەکان وەستێنراوە، بەڵام ئێستا قەدەغەکە هەڵگیراوە و بەو بۆنەیەوە خانمە هونەرمەند
شەمس، لەناوی یەکێک لە فڕۆکەکان سەما دەکات و گۆرانی دەڵێت.
وەک لە گرتە ڤیدیەکەدا دەرکەوتووە، کۆمەڵێک دیاری کە تایبەت بۆ ئەو خانمە
هونەرمەندە نێردراوە لەناو فڕۆکەکەدایە و یەکەم گەشتی دوای کۆرۆنا دەکات.
شەمس لەساڵی 1980 لەدایک بووەو هونەرمەندێکی دیاری عەرەبە و خاوەنی چەندین
بەرهەمی هونەرییە.