859 وەرزش

زێدان باس لە ئاهەنگگێڕانی ڕیال مەدرید دەکات

06:52 - 04/07/2020

"زەمەن" - وەرزش
ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید زینەدین زێدان ڕاگەیاند ئێستا کاتی ئاهەنگ گێڕان نییە چونکە هیچمان نەبردووەتەوە.


پێش روبەروبونەوەى ئەتلەتیک بلباو، زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند لە مەدرید هەمیشە فشار هەیە ، هەندێ جار ئەو فشارە پێویستەو راهێنەر ناچار دەکات نازناوی زۆر بەدەست بهێنێت.


وتیشی یاریزانەکان دەزانن ئەرکیان گرانە، هێشتا هیچ ئاهەنگ گێڕانێک نیە چونکە هیچمان نەبردۆتەوە، تەنها سەرنجمان زیاتر دەکەین لەسەر یارییەکان.


ڕاهێنەری یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا وتیشی هازارد توشی هەندێ ئازار بووە و نامانەوێت مەترسی بە پێکانەکەیەوە بکەین، هیوادارین بتوانێت جارێکی تر یاریی بکاتەوە، لە یارییەکەی ئیسپانیۆل توشی لێدانی بەهێز بوو، سێ چوار رۆژ لە راهێنان دوریخستۆتەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن