8508 شیوازی ژیان

سەرباری ئەوەی خۆشەویستەکەی دوو جار خیانەتی لێکردووە بەڵام ئامادەیە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات

02:53 - 29/06/2020

"زەمەن" 
خانمە هونەرمەندی شۆخی تورکی هاندە ئێرچڵ، بڕیاری دا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند مورات دالکیچ ئەنجامبدات.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سەرباری ئەوەی هونەرمەند مورات دالکیچ دوو جار خیانەتی لە خانمە هونەرمەند و نمایشکاری جلوبەرگ هاندە ئێرچڵ کردووە، بەڵام ئەو خانمە هونەرمەندە بڕیاری داوە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات و چونکە خۆشەویستییەکی زۆری بۆی هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەسەرەتای پەیوەندییانەوە مورات خاوەنی هاوسەر بووە، بەڵام هاندە بە خۆشەویستییەکەی رازی بووە.

هاندا ئێڕچڵ تەمەنی 27 ساڵە و خاوەن جوانییەکی تایبەتەو  هەوادارێکی زۆری هەیە، لەکاتێکدا پێشتر وەک شاجوانی تورکیا هەڵبژێردراوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن