کوردستان

وەزارەتی تەندروستی تووشبووی نوێی لە سلێمانی راگەیاند

08:45 - 26/05/2020 467 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"


وەزارەتی تەندروستی تووشبووی نوێی لە سلێمانی راگەیاند، كه‌ پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵه‌، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشییه‌كه‌ی ھەبووە. 

 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

 

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٦ ئایار ٢٠٢٠

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement