499 کوردستان

پارتی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

08:10 - 26/05/2020

"زه‌مه‌ن"


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵ حزبه‌كه‌ی كۆنكره‌ی گشتی خۆی له‌شاری دهۆك ده‌به‌ستێت.


جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریییه‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مانگی 9ی ئه‌مساڵ له‌ شاری دهۆك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ مانگی 9 كۆنگره‌ نه‌به‌سترا، ئه‌وا له‌مانگه‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ ده‌به‌سترێت.

وتیشی، له‌كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌مدا، سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رنامه‌ و ستراتیژو میكانزمه‌كانی كاركرنی پارتی نوێ ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌مدا، ته‌مه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێته‌ 74 ساڵ.

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن