32927 شیوازی ژیان

بەبەڵگەوە ئاشکرادەبێت خانمە هونەرمەندێکی ناودار بەنهێنی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی هاوسەرگیری کردووە

10:02 - 25/05/2020

"زەمەن"

ئاوازدانەر محەمەد وەزیری بە بەڵگە ئاشکرای دەکات هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی کردوە.

 

ماڵپەڕی ئەلفەن بڵاویکردەوە، ئاوازدانەرو بەڕێوەبەری پێشووی کارەکانی خانمە هونەرمەند هەیفا وەهبی، سکاڵا لە دژی هەیفا تۆماردەکات و بەبەڵگەوە دەیسەلمێنێت کە بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵدا کردووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەم سکاڵایە دوای ئەوە دێت کە هەیفا وەهبی، محەمەد وەزیری تۆمەتبار کردبوو بە دزینی زیاتر لە 63 ملیۆن جونەی لە پارەکانی.

 

هەیفا وەهبی خاوەنی چەندین گۆرانی و فلم و درامایە و هەوادارێکی زۆری هەیە لەسەر ئاستی جیهان.

 

 

 

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن