كڕیار بۆ گۆتزە پەیدا بوو
06:02 - 23/05/2020
"زەمەن"
یانەی دۆرتمۆند بریاریدا گرێبەستی ماریۆ گۆتزە نوێنەكاتەوە، یانەی میلانیش بۆ كڕینی ئەو یاریزانە هاتە سەرخەت.
دوای ئەوەی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بروسیا دۆرتمۆند رایگەیاند، گرێبەستی ماریۆ گۆتزە نوێناكرێتەوەو ئەو یاریزانە ریزی یانەكە بەجێدەهێڵێت، هەردوو یانەی ئەی سی میلان و رۆمای ئیتاڵی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێكرد.
ماریۆ گۆتزە كە گۆڵی بردنەوەی لە یاریگای مۆندیالی 2014 بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر ئەرجەنتین تۆماركرد، ئەم یاریزانە وەك یاریزانی سەرەكی تەنها بەشداری پێنج یاریی لەگەڵ دۆرتمۆند كردووە، بۆ وەرزی داهاتووش لە پلانەكانی لوسیا فاڤەری راهێنەردا نیە.