پاریس نرخی ئیكاردی كەمدەكاتەوە
04:10 - 22/05/2020
"زەمەن"
یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت گرێبەستی ماورۆ ئیكاردی هێرشبەر لە خواستنەوە بكاتە هەمیشەیی.
رۆژنامەكانی فەرەنسا بڵاویانكردۆتەوە، پاریس سان جێرمان گرێبەستێكی نوێی بۆ كڕینی ئیكاردی پێشكەشی یانەی ئینتەر میلان كردووە.
بەپێی گرێبەستە نوێیەكە، پاریس سان جێرمان بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت دەداتە ئینتەر میلان و گرێبەستی ئیكاردی دەكاتە هەمیشەیی.
سەرەتای ئەم وەرزە ماورۆ ئیكاری هێرشبەر لە یانەی ئینتەر میلانەوە بە خواستن رویكردە یانەی پاریس سان جێرمان، لە بەندێكی گرێبەستەكەشدا هەیە لە كۆتایی وەرزدا پاریس دەتوانێت بە 70 ملیۆن یۆرۆ ئیكاردی بە تەواوی بكرێت.