275 وەرزش

گرێبەستەكەی نوێكردەوە

07:42 - 20/05/2020

"زەمەن"
یانەی بروسیا دۆرتمۆند بۆ وەرزێكی تر گرێبەستی لۆكاس بیچیكی بەرگریكاری نوێكردەوە.

 
سایتی تایبەتی یانەی دۆرتمۆند بڵاویكردۆتەوە، یانەكە بۆ ماوەی یەك وەرزی تر گرێبەستی لۆكاس بیچیكی بەرگریكاری نوێكردۆتەوە.


مایكل زوركی بەرێوەبەری وەرزشی یانەكەش رایگەیاندووە، وەك پشتگیرییەك بۆ ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی بۆ ماوەی یەك ساڵی تر نوێكراوەتەوە.


لۆكاس بیچیكی تەمەن 34 ساڵ، ماوەی 10 ساڵە لە یانەی دۆرتمۆند یاریی دەكات و ساڵی داهاتووش بە فەرمی وازهێنانی لە یاریكردن رادەگەیەنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن