1202 کوردستان

نەخۆشخانەیەکى هەولێر لەبارەى گرتە ڤیدیۆیەکەوە رونکردنەوە دەدات

10:28 - 17/03/2020

"زەمەن" 

نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر لە بارەى بڵاوکردنەوە گرتە ڤیدیۆیەک لە یەکێک لە پەیجەکان رونکردنەوە دەدات کە لەلایەن نەخۆشێکەوە تۆمار کراوە.

نەخۆشخانەی نانەکەلی لە رونکردنەوەکەیدا دەڵێت، گشت نەخۆشانی شێرپەنجە وهاولاتییان رادەگەینین کەوا پزیشک وکارمەندانی تەندروستی بی گوێ دانە مەترسیەکان لەرۆژانی پشوو و رۆژه سەختەکان بەردەوامن لەخزمەت کردنی نەخۆشانی شێرپەنجە.

دەقى راونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی نانەکەلی لەسەر ئەو کورتە ڤیدیۆیەی کەوا لەلایەن پێجی لایف مەگەزین لەسەر نەخۆشخانەی نانەکەلی بلاوکراوه ته وه کەلەلایەن نەخۆشێکی بەرێز تۆمارکراوە بەم نەخۆشە بەرێزە و گشت نەخۆشانی شێرپەنجە وهاولاتییان رادەگەینین کەوا پزیشک وکارمەندانی تەندروستی بی گوێ دانە مەترسیەکان لەرۆژانی پشوو و رۆژه سەختەکان بەردەوامن لەخزمەت کردنی نەخۆشانی شێرپەنجە وە کورتە ڤیدیۆ ي بەرێزتان دەسەلمێنیت کەوا سەرەرای پشوو
نەخۆشێکی زۆر لەنەخۆشخانە هەیە پزیشک وکارمەندانمان لەخزمەتی نەخۆشەکان دان وە بەردەوامیش دەبین
بۆ بەرچاو روونی هەموو لایەک ئاماری تەنها ئەمرۆ ريكەوتى ٢٠٢٠/٣/١٧
١- سەردان كردن (١٥٣ )نەخۆش کە (٣٦) نەخۆش تەنها بۆ ( متابعة ) بوو.
٢- پێدانی چارەسەری کیمیاویی (١١٧) نه خوش
٣- پیدانی چارەسەر لە دەرمانخانە(١٣٥)نه خوش
٤- پشكنينى تاقیگە زیاتر لە ( ٢٠٠ ) پشکنینی جۆراوجۆر
وە ئاگاداری نەخۆشانی بەرێز دەکەینەوە کەوا نەخۆشخانەکەمان رۆژانە لە رێگای خشتەیەکی تایبەت پزیشک وکارمەندانمان جگە لە خشتەی ئیشکگری رۆژانە بەردەوام دەبن لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەگویرەی خشتەی چارەسەری نەخۆشەکان .
ئاگادارى هه موو لايه ك ده كه ين كه به هيچ جۆريك ئێمه سارد نابينه وه له خزمه ت كردن ....
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک .
تێبینی/لەکاتی بڵاوکردنەوەی ڤیدۆکە دەردەکەوێت کە پەرستار لەکاتی ئەرکدایە لەنێو نەخۆشەکان.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی نانەکەلی
٢٠٢٠/٣/١٧

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن