هەواڵ

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

09:34 - 27/01/2020 241 جار خوێندراوەتەوە

  1. "زەمەن" 
    شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ دووشەممە 27-1-2020ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.


    کاوڕ
    چەند گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە ژیانتدا ڕووەدەن، بەڵام پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نیە و خۆتان بپارێزن.

    گا
    کەسێکی زۆر خۆپەرستیت و ناتەوێت کەس دڵخۆشبێت، ئەمەش کەسایەتیت تێک دەدات و هەوڵبدە هەڵسوکەوتت بگۆڕی.


    دووانە
    کەسێکی بەتوانایت و لە کارەکەت سەرکەوتوویت، ئاماجەکانت بهێنەرەدی، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەختەوەرو دڵخۆشن.


    قڕژاڵ
    لە کارەکەت شوێنەکەت دەگۆڕدرێت و پێی بێتاقەت دەبیت، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتییە، گەشتێک ئەنجام بدەو پشوویەک وەرگرە.


    شێر
    پڕۆژەکانت بخەرە بواری جێبەجێکردنەوە، کەسێکی بوێربە و مەهێڵە هیچ کەسێک مافت ببات، ڕێگای ڕاست بگرە.


    فەریک
    تا دێت لە کارەکەت زیاتر بەرەوپێش دەچیت و لەلایەن هاوپیشەکانتەوە هاوکاریت دەکرێت، چاوت بە خۆشەویستەکەت دەکەوێت.



    تەرازوو
    گۆڕانکاری گەورەو بەسوود لە کارەکەتدا ڕوودەدات، بە ڕاستگۆیانە و بێ ترس گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە و ڕێزی بگرە.



    دووپشک
    ئەمڕۆ گەشتێک دەکەیت و هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت و بەهۆیەوە فشاری دەرونی زۆرت لەسەر دەبێت، ئاگاداری تەندروستیت بە.



    کەوان
    پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باش دەبێت و پێکەوە گەشتێکی چەند ڕۆژی ئەنجامدەدەن، خۆت بپارێزە لە پەتای وەرزی.



    گیسک
    کارەکانت بە باشی بەڕێوەدەچن و بەمنزیکانە خۆشەویستەکەت دەبینیت، تووشی پەتا وەرزییەکان دەبیت، ئاگاداری خۆت بە.



    سەتڵ
    ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیکت ئاشت دەبیتەوەو دڵخۆش دەبیت، باشترە لەگەڵ خۆشەویستەکەت جیابیتەوە، تەندروستیت باشە.


    نەهەنگ
    متمانەت بەخۆت هەیە و توانات زۆرە، هەوڵبدە هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕیت و واز لە خۆپەرستی بێنە.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن