ئەو کارانەی پێویستە هەموو خانمێک ئەنجامیبدات
10:57 - 26/01/2020
"زەمەن"
ماڵپەڕی پاوەر ئۆف پۆزێتیڤ بڵاویکردەوە، هەموو خانمێک کە لە هەر تەمەنێکدا بن، بۆ ئەوەی بە جەستەیەکی تەندروست و جوان بمێننەوە پێویستە لە هەموو روویەکەوە گرنگی تەواو بە خۆیان بدەن، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم رێنماییانەی خستۆتەڕوو:-
- ناو بەناو سەردانی پزیشک بکەن و پشکنینی گشتی ئەنجامبدەن.
- پارێزگاریکردن لە تەندروستی دەم و ددان و تاوەکو لە توشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ بەدوور بیت.
- وازهێنان لە خواردنەوەی شیرینی و گرنگی دان بە ئاو خواردنەوە زۆر.
- چاودێری نەخۆشییەکانی مێشکت بکە و لە توشبوون بە خەمۆکی خۆت بپارێزە.
- گرنگیدان بە یۆگا و وەرزشکردن و خوێندەنوەی رۆژنامە و گۆڤارەکان.
- ئاگاداری تەندروستی کۆئەندامی ریخۆڵە بە و ئەو خواردنانە بخۆ کە پێکهاتوون لە ریشاڵەکان و کەم چەورین.
- خواردنی تەندروستی وەک میوە و سەوزەو پرۆتین.
- خەوتن 6 بۆ 8 کاتژمێر تاوەکو تووشی قەلەقی نەبیت و رزگات بێت و لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵکە و شەکرە بەدوور بیت.
- هەوڵبدە زۆر پێبکەنیت تاوەکو دەردراوی هۆڕمۆنی دوبامین لە مێشک زیادبکات و مەزاجت باش بێت.
- کات بۆ خۆت دابین بکە و خۆتت خۆشبوێت ناو بەناو گەشت ئەنجامبدە و سروشتت لا مەبەست بێت.
- پارێزگاری لە کێشی لەشت بکە و گرنگی بە پێستت بدە و کرێمی دژە خۆر بەکاربێنە.