753 هەمەڕەنگ

کوڕێک بۆ ئەوەی هاوسەرگیری نەکات دەستدەکات بە دزی کردن

10:01 - 26/01/2020

"زەمەن"
کوڕێک بۆ ئەوەی هاوسەرگیری نەکات،  هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی کارێکی نایاسایی و دەستگیردەکرێت.

ماڵپەڕی ئۆدیتی سێنتراڵ بڵاویکردەوە، لە وڵاتی چین کوڕێک بەناوی "چن" بەهۆی کلتوری کۆمەڵگاوە لەلایەن خێزانەکەییەوە ناچار دەکرێت هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا بکات کە خواستی لەسەر نییە.

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی چین، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیریییەکە، "چن" پلانێک دادەنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەو هەفتەیەک پێش هاوسەرگیرییەکە دەچێتە یانەیەکی شەوانە لە شەنگەهای و بە بەرچاوی کامێرەکانەوە، دی جەیییەکی گۆرانی بلوتوز دەدزێت کە نرخەکەی بە 290 دۆلارە .

"چن" سەرباری ئەو دزیەی کە کردوویەتی، دەزانێت کە کارێکی نایاساییەو ئامانج لێی ئەوەیە کە کەسوکاری کچەکە بزانن و هاوسەرگیرییەکە هەڵبوەشێتەوە.

لە کۆتاییدا، "چن" دەستگیردەکرێت و ئامادەکارییەکان هەڵدەوەشێتەوەو پۆلیسی ئەو وڵاتەش دەڵێت بەهۆی سەرپێچی یاساییەوە بۆ ماوەیەک لە زیندان دەمێنێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن