3188 هەمەڕەنگ

وێنە...پیاوێک دوای دوو هەفتە بۆی دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەی پیاوە

12:41 - 14/01/2020

"زەمەن"
لە ئەفریقیا وتار خوێنی مزگەوتێک پاش دوو هەفتە لە هاوسەرگیرییەکەی، بۆی دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەی پیاوە نەک ژن.

ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم بڵاویکردەوە لە شاری ئۆگەندا کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفریقا، وتارخوێنێک بەناوی شێخ محەمەد موتومبا لەبەردەم مزگەوتی نور لە ناوچەی کیونجا بەدوای ژنێکدا دەگەرێت بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، بەڵام دوای دوو هەفتە بۆی دەردەکەوێت کە پیاوە نەک ژن.

شێخ محەمەد موتومبا کاتێک دگەڕێت بۆ ئەوەی کەسێک بکاتە هاوسەری، بەرێکەوت چاوی بە کچێکی باڵا پۆش دەکەوێت و هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات، ئەوەی جێی سەرنجە، ئەوەیە کچەکە لەیەکەم شەوی هاوسەرگیریدا بە شێخ محەمەد دەڵێت کە ناتوانێت سەرجێی لەگەڵدا بکات تاوەکو پارەیی مارەییەکەی پێ ببدات بۆ ئەوەی بیداتە پوری.

 

پاش تێپەڕبووونی چەند رۆژێک دووبارە هاوسەرەکەی بە شیخ محەمەد دەڵێت کە لە سوڕی مانگانەیەو ناتوانێ سەرجێی لەگەڵدا بکات، بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت لە درۆ کردن.

 

دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر هاوسەرگیرییەکەیاندا یەکێک لە دراوسێکەیان دەبینێت هاوسەری شیخ محەمەد لە یەکێک لە سەربانەکان باز هەڵدەدات و بەنێو ماڵەکاندا رادەکات و ئامێری  کارەبایی چەند کەلوپەلێکی دیکەی دزییوە، لەمەوە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت.

 

ماڵپەڕی روسیا ئەلیەوم ئاماژەی بەوەکرد کاتێک لە بنکەی پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە تەماشا دەکەن هاوسەرەکەی شیخ محەمەد پیاوە نەک ژن و کەسێکی دزەو کاری تەزویریشی ئەنجامداوە بەوهۆیەوە رەوانەی دادگا دەکرێت.








سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن