نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
12:02 - 14/01/2020
"زەمەن"
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەبەراورد بە دوێنێ دووشەممە، دابەزیوە و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 220 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020 بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتون، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 220 هەزار دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ 223 هەزار دینار بووە.
هەروەها نرخی یەک مسقاڵ زیڕی عەیارە 21 بە 258 هەزار دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 263 هەزار دینار بووە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 302 هەزار دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ بە بە 304هەزار و 500 دینار بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى و گرژییەکانى نێوان ئەمریکاو ئێران نرخى زێڕ بە رێژەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە و نرخى یەک مسقاڵ زێڕى عەیارە ١٨ گەیشتە ٢٣٨ هەزار دینار.