فڕۆکەیەک دوای ١١ کاتژمێر مانەوە لەئاسمان گەڕایەوە ئەو شوێنەی لێیهاتبوو
10:46 - 02/12/2019
"زەمەن"
وایدانێ لەناو
فڕۆکەیەکدا گەشتدەکەیت، بۆماوەی ١١ کاتژمێر لە ئاسماندا دەمێنیتەوە و دواتر
دەگەڕێیتەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتووی و گەشتەکەت سەرکەوتوو نابێت، ئەمە بەڕاستی
بەسەر فڕۆکەیەکداهات کە لە هۆڵەنداوە گەشتی کردبوو بەلام دوای ١١ کاتژمێر گەڕایەوە
شوێنی هەستانی.
فڕۆکەیەک لە
هێلی ( کەی ئێڵ ئێم) ی هۆڵەندی ، کە لە شاری ئەمستردامەوە بەرەو مەکسیکۆ گەشتی کردبوو،
دوای ئەوە ١١ کاتژمێر لە ئاسماندا دەمێنێتەوە ناتوانێت بنیشێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ
پایتەختی هۆڵەندا.
ڕۆژنامەی
ئیندپێندت بڵاویکردەوە کە فڕۆکەکە دوای مانەوەی بۆ ماوە ٥ کاتژمێر و نیو لە ئاسمان
فەرمانی گەڕانەوەی پێدەدرێت بۆ ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا.
هۆکاری گەرانەوەی
فڕۆکەکە بۆ بورکانێک دەگەڕێتەوە لەناوچەی (بوبوكاتبتبيل)
لەنزیک پایتەختی مەکسیک کە لە حاڵەتی تەقینەوەی بورکانەکەدا بووە.
بورکانەکە حاڵەتێکی
نەشیاوی بۆ گەشتی فڕۆکەوانی دروستکردبوو، کە وەدە خۆڵی لەئاسماندا دروستکردبوو.
ئەمە بەدرێژترین حاڵەتی
مانەوەی فڕۆکە دادەنرێت لە ئاسماندا کە کۆتایی گەشتەکە گەڕانەوەبێت بۆ ئەو شوێنەی
فڕۆکەکەی لێهەستاوە.