2121 جیهان

فلادیمێر پۆتن سیخوڕ دەرچوو

04:41 - 09/11/2019

"زەمەن" 

فلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕوسیا، ناسنامەیەکی ئاشکرا کرا کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کە ئەوکاتە پۆتن سیخوڕی یەکێتی سۆڤیەت بووە لە ئەڵمانیا.

 
ئەو ناسنامەیەی فلادیمێر پۆتین لە ئەرشیفی پۆلیسی نهێنی ئەڵمانیا لەدریسدن پارێزراوە، سەرۆکی ڕوسیاش دەڵێت ئەوە شانازیەکی گەورەیە کە من سەربازێکی یەکێتی سۆڤیەت بووم.


پۆتین یەکێک بووە لە کارمەندانی سیخوڕی یەکێتی سۆڤیەت لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، زانیاری لەبارەی ئەو وڵاتە بۆ بەرژەوەندی یەکێتی سۆڤیەت کۆکردۆتەوە.


لەو ناسنامەیەدا پلەی پۆتن وەک زابتێکی بەشی سیخوڕی یەکێتی سۆڤیەت لە ئەڵمانیا لەساڵی ١٩٨٥ تۆمارکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن