ئەڵمانیا؛ یادی 30 ساڵەی روخانی دیواری بەرلین دەكرێتەوە
03:27 - 09/11/2019
ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا یادی 30 ساڵەی روخانی دیواری بەرلین دەكرێتەوە، كە بۆ ماوەی نزیكەی سێ دەیە ئەڵمانیای بۆ رۆژهەڵات و رۆژئاوا جیاكردبویەوە.
لە 30 ساڵەی یادی روخانی دیوارەكەدا ئەنگێلا مێركڵ، لەبەردەم دیواری یادگارییەكان چەند مۆمێكی بۆ یادی قوربانیەكان داگیرساند.
لە مەراسیمی یادكردنەوەكەدا جگلە لە سەرۆك و راوێژكاری ئەڵمانیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، بەرپرسانی باڵای وڵاتانی پۆڵەندا و هەنگارییا و سلۆفاكیا و چیك بەشدارییان تێدا كرد.
لە یادەكەدا فرانك والتەر ستینمایەر، سەرۆكی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ وڵاتانی هاوڕێیان، یادی ئەو رووداوە گرنگە دەكەنەوە كە 30 ساڵ لەمەوبەر رویدا.
سەرۆكی ئەمریكی وتیشی، بەبَی ئازایەتی و ویستی پۆڵەندییەكان، هەنگارییەكان، چیكیەكان و سلۆفاكیەكان، سەركەوتنی شۆڕشی ئاشتی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەڵمانیا ئەستەم بوو.