ئەمریكا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەكەوە هۆشدارییەكی توند دەداتە ئێران
03:02 - 07/11/2019
ئەمریكا رایدەگەیەنێت هەریگز رێگا نادەن كۆماری ئیسلامی ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆم، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وای وت.
مایك پۆمپیۆ، داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد هەڵوێستیان هەبێت لەبەرامبەر زیادكردنی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە.
دوێنێ كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەنگاوی چوارەمیدا پابەندییەكانی بە رێكەوتنە ئەتۆمیەكە كەمكردوە.
لای خۆشیەوە ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، ئێران بەشێوەیەكی رانەگەیەنرا و لە رێكەوتنە ئەتۆمیەكە كشاوەتەوە.
ساڵی 2015 كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمیەكەی رێكەوتنێكی لەگەڵ وڵاتانی (ئەمریكا، روسیا، چین، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا) واژۆكرد، دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بریاریدا بەكشانەوە لە رێكەوتنەكە.