سلیێمانی وەک کارگەیەک بۆ دروستکردنی حیزبی نوێ!
6/8/2019 8:26:00 PM
شوان عەبدوڵا
لەدرێر زەمانەوە سلیمانی جێگایەک بووە بۆ ئازادی فکر وئازادی ژیان،ئەمەش بەھۆی
ھەڵکەوتەی جوگرافی سلیمانی وئەو خەڵکەی تێیدا ژیاوە ، سیمایەکی جوان ویاخی بەشارەکە
بەخشیوە ،لەوکاتەوەی سلیمانی ھەیە ویستوویانە سەرکوتی بکەن ، نەتوانراوە وھەموو ھەوڵەکان
لەچوارچێوەی خەون ماوەتەوە.
لەم چەند ساڵەی دوایی ئاراستەیەکی تری کۆنترۆڵکردنی سلیمانی ھاتۆتە رۆژەڤ ،
ئەویش دروستکردنی حیزبی نوێیە کە جگەلەبارێکی قورس بۆسەر شانی خەڵکەکەی ، ھیچ شتێکیان
سەربار نەکردووە بۆشێواز وگوزەرانی خەڵکی پارێزگای سلیمانی ، ئامانجی دەسەڵات لەم
ھەنگاوانەیدا تەنھا بۆ بێ ھیواکردن وبەفیرۆدانی ئەو وزە زۆرە بووە کەلەم شارەدا کۆبۆتەوە
، کەدژی ھەموو جۆرە ناعەدالەتی وزوڵم وستەمێک وەستاونەتەوە بەمەش دەسەڵاتیان تەواو
ھەراسان کردووە ، وایلێھاتووە ئەوەی دەیەوێت پێگەیەک بۆخۆی بدۆزێتەوە دەچێت حیزب
دروست دەکات ، لەم ھەوڵانەشیان لەجیاتی ئەوەی دەسەڵات وەک پیشەی ھەمیشەی دژایەتیان
بکات کە دژی ھەموو جوڵەیەکی کاریگەرە ، بەڵام بەردەوام دەستیان لەپشت دەدات ، ئەمەش
تەنھا خۆی لەیەک خاڵدا گەڵاڵەدەکات کەبەھۆی پێگەی بەھێزی ئۆپۆزیسێۆن وبزوتنەوەی گۆڕان
بووە ، کەھەموو رێگاکانی دژی بەرامبەر دەگرێتەبەر کەچی لەکۆتایی تەنھا یەک رێگا بۆیان
دەمێنێتەوە ئەویش دروستکردنی حیزبۆکەیەکی تر.
ھەمووان دەڵێن کێشەی ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتە لەناو دەسەڵاتیش پارتی ، بەڵام ئەوەی
سەیرە حیزبەکە لەسلیمانی دروست دەکرێت ، کە کاریگەری حیزبەکە نەوەک ناچێتە ئەو دیوی
دێگەڵە بەڵکو ئەو نەھامەتیانەی لەدوای خۆی بەجێ دەھێڵێت ، تەنھا سلیمانی باجەکەی
داوە لەپەنای ئەمەش تاکە ھێزێک لەدھۆک وبەتایبەتر لەھەولێر دەنگی ھەبێت بەرامبەر ھەموو
ناھەقیەکان بزوتنەوەی گۆڕان وھەڵسوراوە بوێرەکانیەتی ، کە بوونەتە پاڵپشتێکی گەورە
بۆھەموو جوڵەیەکی مەدەنی یان بەرگریکردن لەوانەی لەکۆڵانە تاریکەکان دادگایی دەکرێن
، کەچی ئێستا گەورەترین ھەوڵی حیزبی نوێ ودەسەڵات خنکاندنی ئەم ھەناسەیە لەناوچەی
زەرد! یەکیتی باش لەخۆی گەیشتووە کە لەھەموو ھەڵبژاردنەکان خەڵک پێ وتووە ئیتر برۆ
تۆمان ناوێت ، کەچی بۆمانەوەی خۆی دەستی داوەتە دروستکردنی لینکێک لەنێوان خۆی وخەڵک
بە دەست لەپشت دانی حیزبۆکە ، لەگەڵ ئەوەشدا ھەمیشە خەڵکی سلیمانی زۆر بە قورسی
سزای سەرانی یەکیتی دەدات.
ئەگەر سەیری دووساڵی رابردوو بکەین زۆر بەروونی کارەساتی گەورە دەبینین ، لەدەرەنجامی
ئەو حیزبانەی دروست بوونە ، کە پارتی ویەکیتی گەورەترین سودیان لێ بینیون وچاوی خەڵکیان
لەسەر خۆیان وکارە دزێوەکانیان لابردووە ، بە مەشخوڵکردنی خەڵک بەم سیاسیە بێ حورمەت
وھەڵتۆقیوانە کەھیچ پرەنسیپێکی ئەخلاقی وسیاسی ناچاریان ناکات دەست بۆ حەرامکراوەکان
نەبەن.
کەسایەتی سیاسی ھەیە سەدان ھەزار دەنگ دەکاتە قوربانی پۆستێک یەکێکی تر بۆ
فراوانکردنی پانتایی بازرگانیەکی حیزب دروست دەکات ،ئەمانەش باوەری خەڵکی بە پرۆسەی
ھەڵبژاردن تەواو لاوازکردوە لەپەنای ئەوەشدا پانتایەکانی تەزویری تەواو فراوان
کردووە
لێرەدا دەکرێت بپرسین بەسەیرکردنی رابردووێکی نزیک حیزبی نوێی تر چۆن دەبێتە
لەمپەر بۆ دۆخی کوردستان ؟؟