باهەموومان دەست لەكاربكێشینەوە؟
3/1/2019 10:33:00 PM
شوان عەبدوڵا
لەچەند رۆژی رابردوو ماراسۆنێكی تری دەست لەكاركێشانەوەی هەندێك لە هاوخەبات وهاوكاران وهەڵسوراوانمان بینی ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە نەمردنی هێزی گۆڕانخوازیە لە جەستە شەكەتەكەی زۆرێك لە وانەی پێیان وایە ئەبێت لەبازنەی بزوتنەوەی گۆڕان بێنەدەرەوە .
بەپێی پەیرەوی ناوخۆی هەموو حیزبە مۆدێرنەكانی دونیا بێت، حیزب وەسیلەیە بۆ گەیشتنی هاوڵاتیان بە خۆشگوزەرانی وەدەكرێت هەڵەبكات و دەكرێت كاری زۆرباشیش بكات بۆیە تائەوكاتەی حیزبێك نەبووبێتە زەحمەت بەسەر هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكرێت جێگای ئومێدبێت.
بالێرەوە ئەم پرسیارە لەخۆمان بكەین ئەگەر هەموومان دەست لەكاركێشانەوەی جەماعی رابگەیەنین كێ زەرەر ئەكات؟؟یان كۆمەڵگای كوردی دوای گۆڕان بەرەو كوێ؟؟
چەند كەسمان كۆمپانیاكانمان لەدەست دەچێت؟؟
چەند هاورێی خانەی راپەراندن بیرەنەوتەكانیان دەوەستێت؟؟ كورەكانی كاك نەوشیروان چەند بەنزینخانەو ومۆڵ وپارەی دانراویان لە بانكەكانی ئەوروپا وچەند كەناڵی فول hdیان لەدەست دەچێت؟؟
سەرەتا با لەخانەی راپەراندنەوە دەست پێ بكەین كە زۆرێك لەوانەی وازدەهێنن خاڵی یەكەمی بیانوەكانیان خانەی راپەراندنە كە پێم وایە بەشێكی رەخنەكان لە جێگای خۆیەتی بەڵام هاورێی ئازیز وهاودیدی ئەمڕۆ ئەگەر هەریەكێك لەمانە دەست لەكاربكێشێتەوە یان سەنگەری بگۆڕێت دڵنیابە بەرادەیەك پارە وپۆستێكی وەها وەردەگرێت كەتۆ لەوانەیە تەنها بەخەو بیبینیت لەناو دووحیزب كە توانای گەنج تەنها بۆ میكیاژی پیسیەكانیان بەكاردەهێنن هەربۆیەتۆش بە قسەی هەندێك قەلەم فرۆش بەربویتە گیانی ئەم برادەرانە دەكرێت لەئاراستەیەكی تربیرێك لەمەش بكەیتەوە خۆراگریان مایەی رێزە بەڵام بەردەوامیان مایەی ئەوەنیە بێدەنگ وبێ هەڵوێست بین بەرامبەر كردارەكانیان.
دواتر كورەكانی كاك نەوشیروان دێتە بەرباس هەموویان دەنوسن میدیا ودارایی و بریاریان كۆنترۆڵ كردوە باشە یەك بریاری بزوتنەوەكەم پێ بڵێن یان ناوی یەك ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بنوسن با بلێت چیا ونما بریارێكیان لەدەرەوەی ئیرادەی جڤاتی نیشتیمانی داوە پێش هەر بریارێك كاریگەریان لەسەر جڤات دروستكردبێت ئەمانە ئەگەر لە ئەوروپا دابنیشتانایا ئەوانەی ئێستا باسیان دەكەن ئەوكات دەیانوت كورەكانی كاك نەوشیروان خەریكی رابواردن وحەزی خۆیانن لێرەش بە كوری خەڵكی داوای گۆڕانكاری دەكەن دەیانتوانی لەژێرناوی باوكیان دەستیان بەهەر شتێك بگات بەڵام هیچیان لەوانە نەكردووە لەسەر رێبازی باوكیان وەك دوو هەڵسوراوی پێگەدیار داوای گۆڕانكاری دەكەن وە دارایی گۆڕان چەندەیە تائەوان دەستی بەسەردابگرن؟؟!! لەپەنائەوەی ئەگەر گۆڕان نەبێت دەست بەسەر بیرەنەوت دەگرن.
وە زۆر سەیرە لەجیاتی بەرز نرخاندنی رۆڵی كارمەندانی میدیای گۆڕان كە ئاوا لەخۆبوروانە شەو ورۆژیان خستۆتەسەر یەك بۆگەیاندنی هەواڵ وزانیاری ورۆشنبیركردنی خێزان بەم تۆمەتانە رۆڵیان كەم دەكەنەوە لەپەنائەوە ئەگەر گۆڕان نەبێت وەرەقەی سپی میدیای نەوت ومیدیای بازرگانە ساختەكان ئامادەیە لەبەردەمیان.
وە جڤات وهەڵسوراوان هەمیشیە تەماعی گەورەی مادیان خراوەتە بەردەست رەتی دەكەنەوە ئەگەر بەزمانە سادەكە بنوسین دەكرێت بڵین پارە و ئۆتۆمبێل وخانوو رەتدەكەنەوە كەتۆ ئاواتی پێ دەخوازیت خۆیان داوەتە بەر هەموو هێرش وهەرەشەیەك كەبەبێ دوو دڵی ترسان لەهیچ هەرەشەیەك داوای نان دەكەن لە قورگی ئەژدیها بۆتۆی هاوڵاتی لەچواچێوەی بروابوون بە بەرنامەكانی پیاوە سپیەكە ئەگەر گۆڕان نەبێت ئەوانیش حەزیان لەژیانێكی ئارامە ئەوانیش دەتوانن بڵێن (كوڵاوی خۆمان دەگرین بانەیبات)لەپای بێدەنگ بوونیان بەئاسانی خۆیان لەسیستەمە فاشیستەكە دەئاڵێنن.
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت هیچ كامێك لەخانە و كورەكانی رەوانشاد وئەندامانی جڤات وهەڵسوراوان لەنەبوونی گۆڕان زەرەر ناكەن!!ئەوەی زەرەر دەكات دیموكراسیە وئازادی رادەبرینە وخۆشگوزەرانی هاڵاتیانە.
تۆ بایكۆتت كرد پارتی ویەكیتی بەهەر شێوازێك بێت بەهێزبوونەوە كە رەفتارەكانیان تەواو بێ شەرمانەیە لەدوای ریفراندۆم وشازدەی ئۆكتۆبەر ترسێكیان لە سیستەمە بازرگانی ودەسەڵاتەكەیان هەبوو بەڵام ئەوەتا ئەمرۆ شێوازێك رەفتار دەكەن باكیان بەهیچ نیە ئەوان خەونێكیان هەیە لە بوونی گۆڕان نایەتە دی ئەویش خەونی بە مێگەلكردنی هەموو كۆمەڵگایە خەونی سوڵتانیزم هەمیشە ئەوەشمان لەبەرچاوە گۆڕان بەدەرنیە لە رەخنە بەڵكو رەخنە هێزێكی گەورەی بەخشیوەتە ئەم بزوتنەوە جەماوەریە.
تۆ رۆیشتیت بەدوای ژیانێكی باش بۆ ئەوروپا ژیانی خێزانەكەت وهاورێ كەت ودەوروبەرەكەت سەختركرد بۆیە دەبێت بمێنیتەوە رووبەرویان ببیەوە نەوەك ساحەكەیان بۆچۆڵ بكەی ودەنگەكانی گۆڕان كەم بكات هێزی ئەوان زیادبكات وە گۆڕان بچوك بكەنەوە بۆ ئاستی حیزبە شاگردەكانیان.
تۆ نوسەری رەخنەگر ورۆژنامەنوسی هەڵدەرەوەی مەلەفەكان وهاوڵاتی كەداوای مافی ئاسایی خۆت دەكەی ئەوكاتە ئەبیتە كۆیلەی بەردەستی هەندێك شەروڵ پیس وبەچكە زۆڵەكانیان وبەكرێگیراوەكانیان ببینن چەند شت روودەدات بەهۆی سزادنی خۆت كە گۆڕانت سزاداوە گۆڕان پێویستی كۆمەڵگایە بۆئەوەی كەسانێك هەبێی بەردەوام لەجیاتی تۆ داوای نانێكی گەرم وگیرفانێكی بەحورمەت وئازادی ژیان پێویستت بە گۆڕان وبزوتنەوەی گۆڕانە.
گۆڕان وهاوڵاتیانی كوردستان بەسەرجەم چین وتوێژەكان دوانەیەكی دانەبراون وهەمیشە وەك خوێن وجەستە یەكتری تەواو دەكەن هەركامێكیان ئەوی تر جێ بهێڵێت ژیان دوا دەكەوێت.