355وتار

پرۆژەی نەوشیروان مستەفا

4/18/2021 10:52:00 PM
شوان عەبدوڵا

 


نوسەری گەورەی کورد (بەختیار علی) لەیەکیک لە  نوسینەکانی دەڵێت؛ هیچ سەرکردەیەک ناتوانیت ئایدەیەکی باشتر بۆ خەڵک بەدیبهینیت بەبی خویندنەوەی میژووی سەد سالی رابردووی گەلی کورد.

ئەمە بۆ سەرکردەیەکی وەک کاک نەوشیروان تەواو دروست و لەشوینی خۆیەتی کە توانای خویندنەوەی ئەو میژووەی هەبوو توانیبووی لایەنی سیاسی و میژوو و کۆمەڵایەتی بە تیگەیشتنیکی دروست لیکبداتە و تیبگات, بیکات بە پرۆژەیەکی سیاسی کە ئەم پرۆژەیە هەر لەسەرەتای دەست کردن بەکاری سیاسی و رۆژنامەوانی و ریکخراوەیی لە تافی لاویەتیەوە کاری لەسەر دەکرد و هەر قۆناغە و بەپیی هەلومەرجی ئەو کاتە بەرنامە و پرۆگرامە سیاسیەکانی لەسەر بنیات دەنا, بەرمەبنای ئەو میژووە لە دواین پرۆژەی سیاسی لە حیزبیکی سیاسی کە بزوتنەوەی گۆڕانە بەرجەستەی دەکات, بەجۆریک هەموو توانا مرۆییەکەی تیدا دەخاتەگەر ئەمە وایکردبوو بەکۆمەڵێک رەهەندی بەهیز ببیتە جیگای ئومیدی زۆرایەتی هاونیشتیمانیان لەناوەوە و دەرەوەی نیشتیمان, کە پرۆژەکە لەئاستی بەرتەسکی حیزبی دەربچیت بە شێوازیکی فەرشی هەموو چین و کەرت و تویژەکانی کۆمەڵگا بە پرۆژەیەکی واقعی ببین و خۆیان بکەنە خاوەنی, تەنانەت جگە لە حیزبە سیاسیەکان کۆمەڵگای مەدەنی و میدیا و خەلکی سەربەخۆ و ئاراستەجیاوازەکانیش هەر یەکەو بەجۆریک ویستویانە لە ژیر رۆشنایی ئەم پرۆژە هەمەلایەنە ئاراستەی ژیانی سیاسی و ریکخراوەیان بکەن.

پرسیاریکی سادە هەیە لای خەلک ئەوەیە کەی ئەم دۆخە باشدەکریت؟ کێ دەتوانیت سبەینەیەکی باشتر بە سود وەرگرتن لە دوێنێ دروست بکات ؟ بۆچی ناتوانریت تەجاوزی ئەم قۆناغە لە حکومرانی خراب بکریت ؟ بۆچی میژوو بەردەوام خۆی دووبارە دەکاتەوە لە قالبی مەرگەساتی حکومرانی ؟

بۆ گەیشتن بە وەلامی ئەم پرسیارانە دەگەرینەوە بۆ قسەکەی بەختیار علی ئایا کێ توانیویەتی میژووی ئەم سەد ساڵە بخوینیتەوە و پرۆژەی لەسەر بنیات بنیت, ئەمە تەنها لە کەسایەتی و پرۆژەکەی نەوشیروان مستەفا بەدیدەکریت ئەگەر ئەم پرۆژەیە بە ئەقلیکی کراوە و دوو لە تەنگژە و بارگرژی حیزبی وەربگیریت و ئیشی لەسەر بکریت ئەوە دەرچەیەکی فراوان و زۆر باشە بۆ ئایندەیەکی باش.

لەماوەی رابردوو پەیوەندی حکومەت لەناوخۆی و لەگەل بەغدا و لەگەل ولاتانی ئیقلیمی و جیهانی بەچەندین هەوراز و نشیو تیپەریوە چەندان دەرفەتی گەورە بۆ کورد هاتۆتە بەردەست و خۆمان لەبارمان بردوە هۆکارەکەی ئەوەیە بەرژەوەندی حیزبی و کەسی لە پیش پرۆژەی نیشتیمانی دانراوە وایکردوە قوربانی یەکەم هاولاتیان بن بەپیچەوانەی پرۆژەکەی کاک نەوشیروان کە هەمیشە هاولاتی تیدا سەنتەرە خەمی گشتی لە ریزی پیشەوە بووە.

پرۆژەکەی کاک نەوشیروان ئیشکردنە لەسەر چەند ئاستیک کە سیاسی وکۆمەلایەتی و دارایی و سەربازی و بونیاتنانی تەنمیەی بەشەری ئامادەگی فراوانی هەیە لەگەل ئەوەی پایەکانی ولاتی بە بەهیزی داناوە کاری بەردەوامی لەسەر توانا مرۆیەکەیە بەجۆریک تان و پۆی ئەم بابەتەی کردوە کە جیگای هەلوەستە لەسەرکردنی هەموو ئەوانەیە کە دەیانەویت ئەم دۆخە بەهەموو فاکتەرەکانی تیپەرینن, لە بونیاتنانەوەی ئینسانی کورد بۆ سەرپیخستنی گەورەترین گۆڕانکاری جۆری و بابەتی بۆ ئایندەیەکی باش, لیرەدا تیگەیشتووە بۆچی بە دریژایی میژوو کورد نەیتوانیوە ببیتە خاوەن تاکیکی بەهیزی خاوەن بروایەکی دامەزراو بۆ بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی کە خۆی لەبەشیکی زۆری دەستکەوتەکانی ئەمرۆ بەژداریەکی کارای لە بەدەستهینانیان هەبووە قوربانی گەورەی لەپیناو داوە, کە هەمیشە دەیوت ئەوەی بەدەست هاتووە کۆی گەل و نیشتیمان لەپیناویدا توشی سەختی و ئازاری زۆر بۆتەوە ئیستا کاتیەتی خزمەت بکرین. ئەو کە دەیەویت پایەکانی دەوڵەتیکی بەهیز ببەستیتەوە بە تاکیکی بەهیز و ئابوری بەهیز و سوپای بەهیز و هیزی سیاسی یەکگرتوو کە ئەمە هەرگیز بەدینایەت  ئەگەر ئەو میژووە  دەستکردە جینەهیلین کە دەیان ساڵە هاوڵاتیان قوربانی یەکەم و کۆتاین تیدا وە دەستەیەک لە خەلکی فاسد و مشەخۆر بوونەتە دەرد بۆ ریگری و سەرپی خستنی ئەم پرۆژەیەی کە خۆیان و هاولاتیانیش دەزانن کردنەوەی دەرگایەکە بەسەر ژیانیکی نویدا....

ئیستا کاک نەوشیروان نەبوونیکی فیزیکی هەیە بەڵام لەگەل دروست بوونی هەر قەیرانیکی نویی و دووبارە بوونەوەی قەیرانەکان چارەسەرەکانی دینەوە بەردیدی هاوڵاتیان و خەمەکانی بۆ کۆمەڵگا دەبنەوە خەمی هەمووان تیرامان لەسەر پرۆژەکەی دەبیتەوە ئاواتی بەدیهاتنی هەموو ئەوانەی بەدوای سبەینەیەکی باشتر دەگەرینن..

ئەو هەموو سازشکردنە بۆ بەغد و ولاتانی ئیقلیمی و ململانیی ناشەریفانەی ناوخۆیی وە  گەیشتنی بیرورای  زۆربەی کاربەدەستان بە خراپەکاری لە حکومرانی رابردوو دەتگەیەنیت بەو بروایەی تا ناوخۆی هەریم بەهیز نەکریت و چاکسازی و پاکسازی نەکریت کۆمەڵگا لەسەر ئەساسیکی راست بنیات نەنریت, ئەوە هەر خولانەوەیە لەدەوری بازنەدا ئیتر پرۆژە فراوانەکەی نەوشیروان مستەفا کارکردنە لە دەرەوەی هەموو بازنەکان و فراوانکردنی هیلە راستەکان و  ئاستیکی بەرزتر لە حکومرانی و دادپەروەری لە بەریوبردن...

ئەوان دەیانەویت تاچەند دەیەی تر ئاوا بەردەوام بین تاکەی بمانەویت ئەو ریگایانە تاقیبکەینەوە کە تاقیکرانەوە, ئەو ریگایانە بگرینەبەر کە زۆربەی جار تەی کراونو هیچمان بەدەست نەهینا وە تاکەی ئەو مامەڵەیە ناوەستینن کە جگە لەنەهامەتی هیچی بەرهەم نەهینا بۆچی ئەو سازشە نەگۆرین بۆ ساریرژکردنی برینەکان ئەمانە هەمووی لە بۆتەیەکدا چارەسەری واقعی و ئاسانی بۆ دانراوە لە پرۆژە فراوانەکەی نەوشیروان مستەفا ئەوەی لەسەر ئیوە پیویستە باوەر هینانە بە پرۆژەیەک جگە لە خەمی هەمووان هیچی تری ناویت خەباتی نیوسەدە لە هەول و ماندووبون بۆتە پرۆژەیەک لە ئیستا  و داهاتوو بەردەستە بەم شێوازەی ئیستا کەس ناتوانیت کاریکی جیاوازمان پیشکەش بکات لەبەر ئەوەی ئەو لەدەستپیکردن و بەردەوامی پرۆژەکەی مەجالی جیاوازی  نەهیشتۆتەوە و هەموو تەمەنی خۆی پیشکەشی بە ئەنجامگەیاندن و ئەنجامگیری پرۆژەکە کرد...

تاوەکو ئیستاش بە شێوازی جیاواز لە ئاستی جیاواز هەوڵ بۆ بەدیهینانی ئەو پرۆژەیە دەدریت و بۆتە بەشیک لە چارەسەر خەلکیکی زۆر هیوای گەورەی لەسەر هەلچنیوە دەزانن زیندویەتی پرۆژەکە بەردەوامی هەیە و لەهەر ساتیک بیت دەبیت بە ریگەچارەی  کۆتایی خۆشبەختانە لەگەل تیپەربوونی کات پشتیوانانی زیاتر دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن