کاری خێرخوازی و چەند سەرنجێک
9/5/2024 11:15:00 AM
بێستون شەهید جەبار
٩/٥ی هەموو ساڵێك ڕۆژی جیهانی
کاری خێرخوازییە لەم ڕۆژەدا بەپێویستی دەزانین پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانینی خۆمان
ئاراستەی ئەو سەرمایەدارو ڕێکخراو و کروپ و کەسایەتیانە بکەین کە هەمیشە لەخەمی
هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژارانی هەرێمەکەمان بەگشتی و شاری خۆشەویستی
سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و
ڕاپەڕین دا بوون، لەڕۆژە سەختەکانی ئەم میللەتەدا بەگیانێکی تەوازوع و ڕۆحیەتێکی میهرەبانانە
و دەستێکی کراوەوە هاوکاری ئەوانە بوون کەوا دۆخی ژیان و سەختی ڕۆژگار تەنگی پێهەڵچنی
بوون، بەسوپاسەوە ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی و سەرمایەدارانە، زۆر
ئازایانه قۆڵی هاوكاری و خێر‌و چاکەیان لێ هه‌ڵكردوو دڵسۆزانه ئه‌ركی هاوكاریكردنی
هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هه‌ژاران و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانمانیان بە
پێدانی خواردن جلوبەرگ و پارە و چارەسەری پزیشکی و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێ بوونیان
گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام پاش بەدواداچونی ووردمان بۆ ئه‌و كاره مرۆییانە و وردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و کۆکردنەوەی بۆچوونمان،
ده‌ركه‌وت كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه له پڕۆسه خێرخوازیەکاندا، به‌جۆرێك هەندێك جار
له بایه‌خی پرۆسه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، كه گرنگترین ئەو هۆکارانەش ئه‌مانه‌ن؛
1ـ فه‌وزایه‌كی زۆر زاڵه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی
دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان، به‌جۆرێك كه هەندێك خاوەن پێداویستی تایبەت و هاووڵاتی
له‌و فه‌وزایه‌دا توانیویانە زیاتر له جارێك سودمه‌ند ببن‌و هەندێك خاوەن پێداویستی
تایبەت و هه‌ژارو خه‌ڵكی شایسته به هیچ جۆرێك سودمه‌ند نه‌بوون.
2ـ شێوازی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان
به‌جۆرێكه كه هەندێك جار شكاندنی شكۆی مرۆڤ‌و هاووڵاتیانی تێدایه‌و له به‌های
هاوكارییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
3ـ زۆرێك له‌و كه‌س‌و ده‌زگاو ڕێكخراو و
سەرمایەدارانە ناتوانن بگه‌نه ئه‌و هه‌ژاره ڕاسته‌قینانه‌ی كه شایسته‌ی
هاوكاریكردنن، یان ناتوانن ئەرکی گەیاندنی بگرنە ئەستۆ.
4ـ ژمارەیەک ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تی و سەرمایەدار
ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی نین له‌گه‌ڵ یه‌ك‌و هه‌ریه‌كه‌یان به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز
كار ده‌كەن.
هه‌ربۆیه لەسۆنگەی هەست کردنمان بەبەرپرسیاریەتی
پێشنیار ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان له ده‌زگایه‌كی په‌یوه‌ندیداره‌وه
سه‌رپه‌رشتی بكرێن، و ڕێگه له‌م فه‌وزایه بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی؛
1ـ سه‌رجه‌م داتاكان دیاربن‌و دیاربێت
هه‌ر خێزانێك چه‌ند هاوكاری كراوه‌و كێ ماوه هاوكاری بكرێت.
2ـ سیستمێكی وا بێت كه تیایدا هاووڵاتی
هه‌ژار هه‌ست به كه‌می نه‌كات‌و شكۆی پارێزراوبێت.
3ـ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن‌و ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تیانه
دیاربن كه به‌شداربوون له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و ئاست‌و جۆری بەشدارییەکەیان
بۆ ڕای گشتی ڕوون بێت.
4ـ ئه‌و پاكێجی خواردن‌و شمه‌كانه‌ی
كه ده‌درێنه هاووڵاتی هه‌ژار، جۆریان، بڕه‌كه‌یان، شایسته‌بێت به لانی كه‌م یه‌ك
مانگ خواردنی خێزانه‌كه و به پێی پێویستی‌و ژماره‌ی خێزان‌و دۆخی ژیان‌و
گوزه‌ران بێت.
5ـ پشت به زانیاریی‌و داتایه‌كی ڕاست‌و
دروست ببه‌سترێت كه به‌شێكی زۆری له تۆڕه‌كانی پارستنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌ستن.
6ـ ڕێگه نه‌درێت هیچ ده‌زگایه‌ك سه‌ربه‌خۆیانه
به‌و كاره هه‌ستێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بگیرێت له كه‌سانێك كه بیانه‌وێت
كاری خێرخوازی تێكه‌ڵ به مه‌به‌ستی تر بكرێن، له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆر بۆ چاكه‌كاران
كه ئێمه له نزیكه‌وه ده‌یانناسین‌و له نیه‌ت باشیان تێده‌گه‌ین.
به‌ڕێزان؛
بۆ ئه‌ركێكی له‌مجۆره، ئێمه ئاماده‌ین
ئه‌و بەرپرسیارێتیە بگرینه ئه‌ستۆ و به نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان
له حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییە سه‌ربه‌خۆكان لە ناوەندی قەزای سلێمانی
و قەزاکانی دەوروبەری، خۆبه‌خشانه به كارێكی گرنگی له‌و جۆره هه‌ستین، بەڵام
بەرنامەیەکی گەورە و پیرۆز و گرنگی لەمجۆرە پێویستی بە هاوکاری و پاڵپشتی هەم
خێرخوازان هەم لایەن و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەیە.
ئه‌م داواکارییە له‌و په‌ڕی دڵسۆزی
و خه‌مخۆریمانە بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دامه‌زراوه‌كانی، هیوادارین پاش ڕەزامەندی خێرخواز و ڕێکخراوەکان
و سەرمایەدارەکان، لەنزیکترین کاتدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکەوە کۆببینەوە
بۆ داڕشتنی بەرنامە و میکانیزمی ئەو کارە گرنگە.
لەکۆتایدا؛ خودای
گه‌وره پشت و په‌نای گه‌له‌كه‌مان بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته.