وتار

سەرۆک کۆمار «راعی دەستور»ە

1/13/2022 6:05:00 PM 283 جار خوێندراوەتەوە
سەید حەسەن ئەمین شێخانی

 



بۆهەرێمی کوردستان و کوردی کەرکوک یانی چی؟
پێش هەمو شتێ ئەبێ ئەوە بڵێین کەس نەڵێ پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ نیەو تەشریفاتیە ، ئەوە بە بۆچۆنی من ووتەی نەیارانی کوردە دەیانەوێ ئەو پۆستە گرنگە کە سونبول  و رەمزی عێراقە بێ پێزو بێ ئەرزش کەن .ئەگینا سونەکانی عێڕاق بەمە دەزانن بۆیە هەوڵی چڕ دەدەن و بەردوامن هەر رۆژێک بێت لەدەستی کوردی دەرکەن خۆیان ئەو پۆستە گرنگە وەرگرن .

 وە هەمو چوار ساڵ جارێ ماڵی کوردی زیاتر پێ پەرتەوازە دەکەن ، ئەگەر گرنگی نیە بۆ ئەم شەڕەی لەسەر دەکەن کوڕگەل  .

پۆستێک ڕەمز و سونبولی عێڕاق بێت لە مەحفەلە نێودەوڵەتێکاندا وا مامەڵەی لە گەڵــــــــدا ناکرێت سیاسەتمەدارانی کورد  !!

ئەو نەریتە سیاسیەیەی کەلەدوای ڕوخانی رژێمی سەدامەوە هاتە کایەوە کەوا سەرۆک کۆمار بۆ کوردو سەرۆک پەرلەمان بۆ عارەبی سونەو سەرۆک وەەزیران بۆ شیعە کە ئەمە لەدەستوردا نەهاتووە وەک وڵاتانی تەنانەت دراوسێ بۆدابەشکردنی دسەڵاتەکان هەر بەردەوامی هەیە .

ئەزیزانم ...
دەبێ ئەوە بزانین کاریزمایی کەسەکە رۆڵ دەبینێ لە هەر پۆستیکدا بێت  بۆ شۆر کردنەوەی دەسەڵاتەکانی نەک هەر تەنها یاساو ڕێنماییەکان و بڕگەکانی دەستور ، وەبینیمان لەم دووسێ خولەدا سەرۆک کۆمارەکانمان کە کورد بون چەن جیاوازیان هەبو لە ئەداو کارکردن و مەحفەلە نێو دەوڵەتێکاندا .

وە ئەو رۆلەی مام جەلال بینی ( چونکە پالپشتی سەرکردە کوردەکانی لەگەڵدا بوو بەتایبەت کاک مەسعود بارزانی ) چەن کەم وێنەبوە وە دکتۆر فوادو دکتۆر بەرهەم مانیش بینی .

  وە ئەگەر بێینە سەر دەستوریش دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار کەم نین وە ئێمەی کورد ئەوەندە ئەو پۆستەمان سوک کردووە بەکاندیدکردنی کەسانێ بۆ ئەو پۆستە بڕوا بفەرموون دوو ( جملة ي مفيد) نازانن و هیچ رۆڵیکیان نەبووە رۆژیک لە کایە سیاسیکەداو هەر بۆ پێز کردن و سوک کردنی ئەو پێگەیە تەنهاو بەس ئەو ناوانە دێننە بەر باس .

.بابزانین دەستور چی دەڵێ دەربارەی سەرۆک کۆمار :
: «رئيس الدولة ورمز وحدة الوطن، يمثل سيادة البلاد، ويسهر على ضمان الالتزام بالدستور، والمحافظة على استقلال العراق، وسيادته، ووحدته، وسلامة أراضيه، وفقاً لاحكام الدستور.»

تەماشا بکەین :
یەکەم :جارێ بە پێی هەرەمی پۆستەکان سەرۆک کۆمار ، بەرزترین پلەی کارگێریە لە دەوڵەتدا .
دووەم : شەونخونی دەکات بۆ پەیوەست بون بە دەستورەوە .
بە پێی خاڵی یەکەم و دووەم سەرۆک کۆمار دەتوانێ لە گەورەو بچوکیەکی ئەم وڵاتە فەرمان و لێکۆڵینەوەو پرس و پرسینەوەی هەبێ .
بەڵام مەخابن ...حەیف و خەسار
عارەب پارێزگایەکی هەیە لە کەرکوک  بزان چی دەکات ؟؟
ئیمەش سەرۆک کۆمارمان هەیە !!
خۆمان بەدەستی خۆمان هیچ پیگەو گرنگیەکی پێ نادەین

من خۆم دوو جار سەردانی فەخامەتی سەرۆک کۆمارم کردوەو لەناو کۆشکی سەلام دا زۆر بابەتم بۆ باس کردون لەسەر ڕابردوەی عێراق و پرۆسەی سیاسی عێراق و پرۆسەی پرگوماناوی هەڵبژاردن و ئاییندەی عێڕاق وە لەفەیس بوکی خۆم بڵاوم کردۆتەوە بە ناو ((  لای فەخامەتی سەرۆک کۆمار چیمان وت ؟))

ئیستاش من دەپرسم ئایە فەخامەتی سەرۆک کۆمار کە ( راعي دستور) ــــــه .

دەتوانێ کیشەی هەولێرو بەغدا چارەسەر بکات ؟
فەخامەتی سەرۆک کۆمار دەتوانێ بۆ بەهیزکردنی ( على الاقل) خۆیان هەمو وەرزێک کۆبونەوەی فراوان لە گەڵ هەمو حزبە کوردستانێاکان لە هەولێر یان بەغدا ئەنجام بدات  .

فەخامەتی سەرۆک کۆمار دەتوانێ وەکو مام جەلال بیت بە هەفتە لە کەرکوک بمێنێتەوە و داوا بکات وەک ( راعی دەستور) بڵێ وەرن بۆ جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ وبڕگەکانی .

فەخامەتی سەرۆک کۆمار ...
دەتوانێ ئەنجومەنی ئیتحادی و دەستەی چاودێری هەرێمەکان و دەیان سەدان بڕگەومادەی دەستوری کە نزیکەی ٥٥ خروقاتی دوستوری کردووە بەرانبەر هەرێمی کوردستان بەگڕ بخات و ئەوانی تر ڕابگڕێ .

فەخامەتی سەرۆک کۆمار ...
دەتوانی پەیوەندیەکی تۆکمە لەسەر بنەمای دەستور لە نێوان هەولێر و بەغدا فەراهەم بێنی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی بوجە و موچەو و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەو جوتیاران و قەرەبوی ئەنفال و کیمیاباران ... هتد .

دەتوانی ماڵی کورد رێکخەن لەبەغدا .
بە ئەندام پەرلەمانەکان وەزیر و پۆستەکانی دیکە .بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە .
وە لە نوسینگەی  خۆیان چەن راویژکاریکی دلسۆز بۆ ئەم کارە ڕاسپێرن .
دتوانن لە مەحفەلە نێو دەوڵەتێکاندا کار بۆ هەرێمی کوردستان بکەن ؟
دەتوانن ئەگەر هێڕشکرایە سەر هەرێمی کوردستان دەس لە پۆستەکەتان بکشێننەوە بین بۆ کوردستان بڵێن تاکو ئێرەو بەس  .
دەتوانن بڵێن نا بۆ بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان ؟؟
ئەی باشە ...

بۆ ئێمەی کەرکوکێکان سەرۆک کۆمار یانی چی ؟
کە لەدوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە ئەوەی نەشیاوە و نەوتراوە پێمان کراوە .
لەو لاوە برۆن تەماشای شاری دوزخورماتوی خۆ ڕاگر کەن ..
قەلای خۆراگری و نەبەردی و مەردایەتی بزانین ئەو سەرۆک کۆمارانە چ رۆڵێکیان هەبو بۆ داکۆکێکی لە خەڵک و جەماوەری بەشەرەفی لەو قەڵایە ؟

بۆ یەکجاریش بێت سەردانی ئەو شارەتان کرد ؟؟

لەدوایدا و کۆتا وتەمدا دەڵێم ، ئەم پۆستە لە هەمو پۆستەکان زیاتر کۆکەرەوەی دژوارەکـــــــــــان یان (  متناقضات ) ـــــه .

چۆن ؟
سەرۆک کۆمار  دەبێ بەدڵی ئێران بێت و ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر نەبێ
جگە لە زمانی عاربی ئینگلیزی بزانێت و زمانی فارسی و شیعرکانی حافزی شیرازی باش لەبەر بێت و لێیان  تێبگات .
تۆزێ تورکی بزانێت و و بەدڵی خەلیجێکان بێت .
کورد بێت و ئیحتمالە یەکێتی بیت و پارتی نیشانەی پرسیاری لەسەر نەبێ ( ١٦ ئۆکتۆبەرێکان نەبێت ) .
 کورد بێت وەک پۆست وەسونی بێت و جار جار بچێت بۆ عەمرە یان حەج .
وەک رۆژهەڵات علمانی ڕیبرال و ئازادی خواست بێت و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافی ژنـــــــان بێت .
وەک باڵی چەپ و بلۆکی رۆهەلات  لە حزبێکی کەمێ پاشخانی سۆشیالست دیموکرات بێت .
دەست بگرێت لەنویژداو و ئەگەر سنگیش نەکوتێ لە چلەی ئیمام حوسین دا  کێشە نیە .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن