گۆچانێکی ماندوو
10/15/2021 10:53:00 AM
بڕیار نامیق
هەموو دەترسا ئەمانیەتیەکەی
دوای کاکە وەربگرێت، هەمووان دەیانزانی پیاوێک کە بە قەدەر کێوێک بەرز و بە قەدەر
زەریای هێمن فکر فراوان ئەستەمە لەوچوون. بەڵام تۆ بووین سەیدانە ئەرکی ئەوت بەو هەموو
قورسییە هەڵگرت و رێبازەکەیت بەو هەموو ماندووییە بەردەوامیت پێدا...
شکستی ئەمجارە بەرئەنجامی
زۆر هۆکارە و تەنها تۆ بووی بۆ گشت و هەموان وتت من بەرپرسیارم!
پیاوێک کە لەلەندەن
مانوو و نەخۆش بوو تەنها بە بینینی تۆ ئاسودە بوو، چونکە ئەیزانی کە تۆ کێیت و چیت
بۆ ئەو!
ئەو گۆچانەی دەستت تەنها
بۆ راوەستانی خۆت بەکارت نەهێنا زۆرێک کەوتن و تۆ پشتت لێنەکردن و گۆچانەکەشت بۆ
لاشەی کەوتووی ئەوانیش گرت، بۆیە وا نیشان درا تەنها تۆ کەوتوویی و تەنها تۆ شکستی...!
تۆ هەر رێکخەری با هی
گۆڕانیش نەبی رێکخەری پاک و پەرێز پاکی سیمبولی پشوو درێژی و کاکەی هەموانی، وەک
هاوڕێم ڕەزا جەبار دەڵێت یەکگرتوو کەشکستی هێنا جەنابی ئەمیندار هەر ئەمینداربوو کەهەستانەوە
هەر جەنابی ئەمینداربوو. واتە شکست بەعاتیفە نیە بەبیرکردنەوەی مەنتقە!
تۆ مێژوو خوڵقێنی، دۆست
و نەیارانت نیشتیمانپەروەریت لە بیر ناکەن، هەمووان باش چیرۆکی ناردنی فڕۆکەکەی لەندەنیان بۆ گواستنەوەی بریندارەکان لەسوریا
بیستووە. کەلەسەر حسابی خۆت بەڕێتکردبوو تەنانەت نەتهێشتبو براکەت شێخ جەعفەر پێکانی
بخاتە ناوییەوە تا بریندارێکی تر جێی بێتەوە! ئەو مێژووی دیار و جوان و نیشتیمانپەروەری
رابردووتە.
خەباتی تازەشت ئیدامەدانبوونی
خەونی گۆڕانکاری بووو و پڕۆژەکەی کاکەت بە ئەمانەتییەوە پاراست و نەتهێشت و نەتویست
بدرێت و بکەوێتە دەست رەشەبا!!!
بۆیە ڕێک بەقەد نەوشیروان
مستەفا خۆشمەوێت