502وتار

چ سوودێك لەسوتاندنی دەنگت دەبینیت؟

9/23/2021 11:57:00 AM
ڕێبوار ئه‌حمه‌د بازیانی



تۆیەک کە ئۆپۆزسیۆنێكی کاریگەرو بەهێز نیت چی سوود لەسوتاندنی دەنگت دەبینیت؟ جگە لەزیان گەیاندن بە لایەنی ئــۆپــۆزسیـۆنی ڕاستەقینەو و سوودگەیاندن بەو حیزب و لایەنەی کەسی ساڵە لەعمقی ده‌سەڵاتن.



گروپێک بەردەوام بانگەشەی نەچوون بۆ دەنگدان و کە چووشن بۆ دەنگدان حەملەی سوتاندنی دەنگەکانیان دەکەن کەبە تێڕوانینی خۆیان ئەمە خزمەتە بەسەرجەم چین و توێژەکان لەکاتێکدا ئەم پیلانە نەزانراوەی ئەمان کەخۆشیان درکی پێناکەن تەهاو تەنها سوودو بەرزکردنەوەی دەنگی حیزبی باڵادەستە چونکە هەموومان دەزانین حیزبی تنضیم و باڵادەست بەشێوازێکی زۆر ووردو بەشێوازی شاوڵی لەسەرکردەی حیزبەوە تەواوی سەرکردایەتی لەوێشەوە بۆ سەجەم کادرانی حیزب بەڕنامەی خۆیان شۆڕدەکەنەوە بۆ تەواوی ئەندام و لایەنگرانیان لەڕێگەی ڕێکخستەوە بۆ کۆتا نقطەی حیزب کە ئەندامانی شانەو نزیک و لایەنگرانیانە هەموو پەیام و اعازەکان دەگەیەننە سەرجەم دەنگدەرانیان بەشێوەیەکی شاوڵی لەسەرەوەبۆ خوارەوەو زۆر بە تنضیم یش ئەم کارە دەکرێ و هر تنضیمێک چەند کەس و چەند خێزان و چەند دەنگدەریلابێت ئەوا بەشێوازێکی وورد سەرجەم ناوەکانی لەلیستێکدا پێ یە لەسەرجەم پارێزگو شاروشەرۆچکەو گوندەکان.



ئەم ووردەکارییەی کە کردووومە مەبەستم لەوەیە حیزبی دەسڵات و ڕێکخستن تەواوی دەنگەکانی خۆی دیارەو کورسیخۆی بەمسۆگەری دێنێ اوەی زۆر خزمەت بەم حیزبە تنضیمانە دەکات و وادەکات دەنگەکانیان بکات بەاوەندەو نییو بگرە دووئەوەندەش اوەیە کە تۆی هاوڵاتی و گرووپی حملەی سوتانی دەگەکان و گرووپی حەملەی نەچوونەبۆ دەنگدان چونکە کە لە‌‌٪40 ی خەڵک ناچێت بۆ دەنگدان اوکاتە حیزبی دەسڵات خاوەن ڕێکخستن و تنضیم لەڕێژەی ‌‌٪60 ی دەنگدەر اتوانن کورسی زۆرتر مسۆگەر بکەن ، چونکە بەنموونە ئەگەرلە 100 دەنگدەر 60کەس بچێت بۆ دەنگدان ئەوان واتا حیزبی دەسەڵات 20 دەنگدەری حیزبیان هەیە کەواتە حیزبی دەنگدەر اتوانێ نزیکەی لە٪33ی دەنگەکان بەکۆی گشتی مسۆگەربکات امەش وادەکات سەروو 30کورسی لەپەرلەمانی عێراق مسۆگەر بکات اوکات بڕیاری سیاسی و ئابوری لەم هەرێمە هەربەپێی بەرنامەی اوان دەبێت کەزۆرینەی کوریسیەکانیان پچڕیوە.



هەر لەبەئەمەیە کەتۆی دەنگدەر ناچیت بۆ دەنگدان یان دەنگەکەت دەسووتێنی و بەپێی پیلانی اجۆرو خراپی ئەوگروپە دەڕۆیت کەحەملەی سووتان و نەچوون بۆدەنگدان دەکەن ئەوا نەتیجە زۆرینەی هێلکەکان و کورسیەکان بەدەستی خۆمان بۆ حیزبی دەسەڵات مۆسگەر دەکەین و بەبێ ئەوەی بزانین کارمان بۆ ئەوحیزبەی دەسڵات کردووە کەماوەی 30 ساڵە لەدەسەڵاتن
ئێستا تکا دەکەم کە وەکوو ئەرکێک و حەق و مافێکی شەرعی و قانونی و دەستووری بتوانی بەحەقی ڕەوای خۆتی بزانی و بەدڵنیایی و سەربەرزیێەوە بچیت بۆسەرصندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆت زۆر بەئازایانەوبەئازادانە بدەیت بەکاندی شایستە تاکوو لەبەغدا وەکوو کوردێک دیفاع لەمافە دەستوری و قانوونی یەکانی خەڵکی کوردستان بکات.



ئیتر بابەس بێت هەڵخەڵاتاندنی دەنگندەر بەسووتان یان نەچوونما بۆ دەنگدان و ، بابەدەستی خۆمان نەبینە لایەنگری حیزبی زۆرینەی دەسەڵات و بەدەستی خۆمان و بەنەزانی نەبینە بەشێک لەحەملەی هەڵبژاردن بۆ لیستی دەسەڵات.  



ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن