شۆڕشی فەڕەنسا، گەورەترین ڕوداوی سیاسی
7/14/2021 1:00:00 PM
کارزان نعمان
شۆڕشی فەڕەنسا لە ١٤ی تەموزی ساڵی ١٧٨٩ز، بەیەکێک لەگەورەترین
لەڕوداوەکانی مێژوی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە چەرخێکی نوێی لە ئازادی و برایەتی
هێنایە گۆڕ، کودەتایەکی ڕامیاری و شۆڕشێکی جەماوەری بوو كەتەواوی كۆمەڵگای فەڕەنسی
گرتەوە، شۆڕشەكە کاریکردە سەر ھەموو جیھان و بە جارێک ھەموو جیھانی گۆڕی، شۆڕشی
گەل لەماوەی حوکمی لویسی شانزەهەم دا هەڵگیرسا کەڕەگ و ڕیشەی لەناڕەزایێکی
جەماوەریەوە لەدژی چەوسانەوە و دڕندەی چینی ئۆستۆکڕاتی و حاکمەکەوە سەرچاوەی
گرتبوو.
دەستەواژەی دیموکراسی تا شۆڕشی فەڕەنسا دەستەواژەیەکی ئەدەبی بوو،
بەڵام پاش شۆڕشی فەڕەنسی دیموکراسی بوو بە دەستەواژەیەکی سیاسی.
ئازادی، برایەتی و یەکسانی، ئەمانە ئەو سێ دروشمە بوون کە لەشۆڕشی
فەڕەنسیدا بەرزکرابوونەوەو شۆڕشگێڕەکان ھەڵگری ئەم دروشمانە بوون و لەو کاتەدائەم
دروشمانە چەند پرەنسیپێکی جوان بوون کەگوێی گەلانی دنیای کەڕکردبوو، ببوو
بەھۆکارێک بۆ ھۆشیارکردنەوەی گەلانی دنیا بەرامبەر داگیرکەران، ھەروەھا ئەم
دروشمانە نەک بەتەنھا بۆ فەڕەنسا، بەڵکو بۆ سەرجەم ئەوروپا بوو بەمیراتێکی گەورە.
ئەم شۆڕشە ھەربەڕاستی خاڵی وەرچەرخانی بنەڕەتیی بوو لەسیستمی
کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەوروپا، بەھۆی ئەوەی سنووری بۆ سیستمی پادشایەتی کۆن دانا،
کە لەسەر چەوساندنەوە بنیاتنرابوو لەدەسەڵاتدا پشتی بەمافی خودایی بەستبوو،
هەروەها دەرگای سیستمی ئازادیی و کۆماریی بەڕووی جەماوەرداکردەوە، کە لەبنەمای
ئازادی گەلان و یەکسانی نێوان تاکەکانەوە سەرچاوەی گرتبوو.
فاکتەرە بنەڕەتیەکانی ھەڵگیرسانی ئەوشۆرشە زۆربەی دەگەڕینەوە بۆ
نادپەروەری كۆمەڵایەتی خەڵكەكە، ئازادیە سیاسی و ئاینی و ئازادیەکانی تاک بونیان
نەبوو، هەروەها چینایەتی باڵی كێشابوو بوسەر كۆی كۆمەڵگای فەرەنسا، تەنیا چەند
کەسیک سودمەندبون و بەری ڕەنجی خەڵکیان دەخوارد، كۆمەڵگای فەرەنسی دابەش كرابوو
بۆسەر سێ چین، چینی ”پیاوانی ئاینی و شكۆدارەكان’” ئەم دوو چینە نزیك لەپادشا
بوون، هەروەها بەشێكی زۆری زەوی فەرەنسا لەلان ئەم دوو چینە دەستی بەسەردا
گیرابوو، كەبەیەك لەسەر پێنجی كۆی زەوی فەرەنسا مەزەندە دەكرا، بەشێكی تری
كۆمەڵگای فەرەنسا لەیەک چینی گشتیدا ریکخرابوون كەبەچینی ”سێ یەم’” ناودەبران،
ئەمانەبەرگەی ھەموو نەھامەتیەکانی وڵاتیان لەباجی قورس و خزمەتی سەربازی و خزمەتی
کەلیسا و شکۆدارەکانیشیان لەسەرشان بوو.
لەكۆتایی شۆڕشەكەدا چەمكەكانی ئازادی و دادگەری كۆمەڵایەتی چەسپان،
هەروەها دەسەڵات و فراوانخوازی خانەدان و پیاوانی ئاینی كۆتایی پێهات،
فەڕەنسییەكان تائەمڕۆش لەهەموو ١٤ی تەموزێكدا ئاهەنگ دەگێڕن گرنگی و گەورەیی
شۆڕشەكەیان بیری گەلانی دنیا دێننەوە، وە یادەوەری ئەم شۆڕشە بەجەژنی نیشیمان بۆ
فەڕەنسیەكان ناسێنرا.