رۆژی جیهانی زمانی دایک
2/21/2021 11:36:00 AM
د.شێركۆ حەمە ئەمین
ئهمڕۆ، ۲۱ی مانگی شوبات، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكه،کە لهلایهن ڕێـكخراوی یۆنیسـكۆی
سهر به نهتهوه یهكگرتووهكانهوه له ۱۷ی مانگی یازدهی ۱۹۹۹دانرا ، دواتر له لایهن كۆمهڵهی گشـتی
نهتهوه یهكگرتووهكانهوه به بڕیارێـك به فهرمی كرا. هەر بۆیە، یۆنسكۆ و
سهرجهم رێكخراو و ناوهندهكانی پارێزهری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جهخت لهسهر
گرنگی فێربوونی زمانی دایك و خوێندن، بەزمانی دایک دهكهنهوه.
زمان، یهكێكە له بههێزترین
ئامرازهكانی پاراستنی کەلەپوری گەلان و هۆکاری مانەوەیان.
ئەگەر، بۆ گەلانی تر،
بەتایبەتی گەلانی سەربەخۆ و خاوەن کیان زمان تەنیا هۆکاری پەیوەندی و گواستنەوەی بەرهەمەکانیان
بێت،ئەوا بۆ ئێمەی کورد زمان ڕەهەندی سیاسیشی
هەیەو هۆکارێکی گرنگی مانەوە و خۆناسین و خۆ جیاکردنەوەمان بوە و دەبێت،بە تایبەتی،
لەگەڵ گەلانی تورک، عەرەب، فارس، چونکە جیا لەدابەشکردنی خاکی کوردستان کورد و ئەو
نەتەوانە،لە ئاین و هونەر و زۆر جار ڕەنگی پێست و ....، هاوبەشین، بەڵام لەزماندا،
بە تایبەتی لەگەڵ تورک و عەرەب تەواو جیاوازین و زمان تەنیا هۆکاری جیاوازی و
شوناسی ئێمەیە، هەر بۆیە هەر دوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران مافی خوێندن، بە زمانی دایک
بە کوردانی باکور و ڕۆژهەڵات ڕەوا نابینن و وەک جوداخوازی دەیبینن.
هەر چەندە زمانی کوردی
و فارسی هەر دوکیان دو ئەندامی کۆمەڵەی خێزانە زمانی هیندۆ ئەوروپیین، سەر باری
هاوبەشی، بەڵام هەر دو زمانەکە قۆناغی مێژویی
و گەشە و گۆڕانی خۆیان بڕیوە، تا، وەک دو زمانی سەربەخۆ بەم قۆناغەی ئێستا گەیشتون،
پێچەوانەی هەمو ئەو بۆچونە نازانستی و سیاسی و ئامانجدارانەی،کە هەندێک جار زمانی
کوردی، بە بەشێک، لە زمانی فارسی دادەنێن،
ئەمە، لە ڕاستییەوە دورە و هیچ بنەمایەکی زانستی نییە.
باشوری کودستانیش،بە
درێژایی مێژو تا ڕاپەڕینی ئازاری ۱۹۹۱ نەتەوەی سەردەست هەوڵی بچوکردنەوەی بەکارهێنانی
زمانی کوردی داوە، بەڵام فشاری سیاسی و ڕەنجی شاعیران و ئەدیبانی کورد، هەمیشە، لە
سەنگەری بەرگری و پاراستنی زمانی کوردیدا بون و وەک هۆکاری جیاوازی و مانەوە سەیریان
کردوە.
دوای دامەزراندنی حکومەتی
هەرێم و حوکمڕانی کوردی سەرباری دەیان زانکۆ و دەزگای میدیایی و دەزگای چاپ و
....، بەڵام دۆخی زمانی کوردی، لە ئاستێکی خراپدایە و بەهۆی ململانێی نێوان پارتی
و یەکێتی و نەبونی سیاسەتی زمانی و پلانی زمانی وسەرباری دەرچونی یاسای ژمارەی ٦
ساڵی ۲٠۱٤ یاسای زمانە
فەرمییەکان،لە پەرلەمانی کوردستان،بەڵام تا ئێستا دو ستاندارد و دو زمانی خوێندن هەیە
و هەر دەزگایەکی میدیاش، بە ئارەز و بەسەلیقەی خۆی مامەڵە لەگەڵ زمانی کوردی دەکات، بۆ پاراستنی
زمانی کوردیش، لە هەژمونی زمانەکانی تر، وەک هەمو بوارەکانی تر حکومەتیش هیچ سیاسەت و پلانێکی نییە.
دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسیش، باشوری کوردستان و قەوارەی هەرێمی کورستان، وەک
بەشێک،لە دەوڵەتی عێراق،لە مادەی ٤ دەستوری هەمیشەیی عێراق زمانی کوردی و عەرەبی،
وەک دو زمانی فەرمی ناسێنران، بەڵام تائێستا، وەک پێویست و لە هەمو بوارەکانی، کە
دەستور ڕێگەی پێ داوە، بەکارناهێنرێت، ئەمەش دەسەڵاتی هەرێم و نوێنەرەکانی کورد، لە
بەغدا لێی بەرپرسن.
رۆژی جیهانی زمانی دایک
پیرۆزبێت.