توندوتيژي خيزاني چييه؟
11/27/2020 2:15:00 PM
روخۆش ئەحمەد
لە یاسای توندوتیژی خیزانی
ژمارە ۸ سالی ۲٠۱۱ مادەی یەكەم برگەی /۳ هاتووە كە توندوتيژي خيزاني : هه ركرداريك
يان ووته يه ك يان هه ره شه يان پي لێبكريت لەسەر بنەمای جۆری کۆمەلایەتی لەچوارچێوەی
پەیوەندی خێزانیدا كە لەسەر بنەمای هاوسەرگیری یان خزمایەتی تا پلەی چوارەم بنیات
نرابیت وئەوانەی بەپێی یاسا هاتوونەتە ناو خێزانەوە ئەشێت لەباری جەستەیی وجنسی ودەروونییەوە زیانیان
پێ بگەیەنێ وماف وئازادییان لەدەست بدات .
کام دادگا كارله
توندوتيژي خيزاني ده كات ؟
لە مادەی یەكەم برگەی
/٤ هاتووە كە دادگاي به ره گاربوونەوە ی توندوتیژی خیزانیەکە پەیوەستە بەکارکردن لەتوندوتیژی
خێزانی.
ئەوتوندوتیژیانە چین ؟
لە مادەی دووەم برگەی
/۱ هاتووە كە ئە وتوندوتیژیانە ئەمانە ن :
۱_هاوسەرگیری بە
زۆر .
٢-هاوسەرگیری ژن بە ژن ومندال بەشوودان .
۳_بەشوودان لەجیاتی
خوین.
٤_لیک جوداکردنەوەی بەزۆر .
٥_برینی پەیوەندی کۆمەلایەتی .
٦_مێردبەزۆر ژنی خۆی ناچارکات بەکاری بەدرەوشتی وداوێن پیسی .
۷_خەتەنە کردنی
مێیینە .
۸_ناچارکردنی
تاکەكانی خیزان بۆ جێهێشتنی فەرمانبەرێتی بە نارەزایەتی خۆیان.
۹_ ناچارکردنی
مندالان بۆکارکردن وسواڵکردن وبەجێهێشتنی خوێندن.
۱٠_خۆکوشتن لەئەنجامی
توندوتیژی خیزان .
۱۱_لەباربردن لەئەنجامی
توندوتیژی خیزان.
۱۲_لێدانی تاکەکانی
خێزان ومندال بە هەر بیانوویەک بێت.
۱۳_سووکایەتی پێ
کردن وجنێودان وجنێودان بە كەس وكاروبەكەم سەیرکردنی وئازاردانی وگوشاربۆهینانی دەروونی
وپێشێل کردنی مافەكانی وبەزۆرسەرجێی کردن.
وە هەر توندوتیژی یەکی
تر کە لەم یاسایەدا دەست نیشان نەکراوە رووبدات دەگەرێینەوە بۆ یاسای سزادانی عیراق
ژمارە۱۱۱سالی ۱۹٦۹ هەمواركراو .