كچ یان كوڕ له‌كاتی ده‌ستدرێژی سێكسی چیبكات؟
11/21/2020 9:27:00 AM
د.هاوڕێ دڵزار
بێگومان ده‌ستدرێژى سێكسى رووداوێكى كاریگه‌ره كار ده‌كاته سه‌ر كه‌سه‌كان به‌شێوه‌ى جیاواز له‌رووى ده‌روونى و جه‌سته‌ییه‌وه. بۆیه ئه‌مه كارى پزیشكان و كارمه‌ندانى ئه‌و بواره‌یه بۆ پالپشتى كردنى كه‌سه‌كان له‌و جۆره رووداوانه‌دا.
ئه‌مه‌ش لێره مه‌به‌ستمانه رێكاره پزیشكیه دادوهریهكانه كه ده‌بێت به‌زووترین كات ئه‌نجام بدرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان نابێت ٧٢ كاتژمێرى زیاتر به‌سه‌ر تێپه‌ر ببێت. چونكه له‌م ماوه‌دا ده‌توانین به‌ڵگه‌ى ته‌واو كۆبكرێته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى تاوانباران تا به سزاى خۆیان بگه‌ن.
بۆیه له‌وانه‌یه زۆربه‌ى كه‌س ترسى هه‌بێت له پشكنینى پزیشكى دادوه‌رى یان زانیارى نه‌بێت. لێره ده‌توانین ئه‌و هه‌نگاوانه كورت بكرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كرێته سه‌ر (منداڵ یان گه‌وره):
١-ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر پێویسته خۆى بگه‌یه‌نێته نزیكترین نه‌خۆشخانه.
٢-نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت داواى پركڕدنهوهى فۆرمى ڕاپۆرتى سه‌ره‌تایى بكات له لایه‌ن پۆلیسى نه‌خۆشخانه‌كه‌وه.
٣- ده‌توانێت بۆ زیاتر هاوكارى په‌یوه‌ندى به به‌رێوبه‌رایه‌تى توند و تیژى خێزانى بكاتن تاوه‌كو زیاتر هاوكارى بن.
٤-ئینجا نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت چاوه‌رێى ئه‌و بكاتن پزیشكه‌كه پشكنینى بۆ بكاتن ئه‌و شوێنانه‌ى برینى هه‌بێت یان ئاسه‌وارى سه‌ر له‌شى هه‌موو تۆمار بكاتن له ڕاپۆرته سهرتاییهكه. ئه‌مانه‌ش دواتر هه‌موو ده‌بنه بهپاڵپشتیهكى زۆر گرنگ بۆ كه‌یسى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر له‌به‌رده‌م دادگا.
٥-به‌كارهێنانى (مسحه) بۆ وه‌رگرتنى نمونه له (كۆم یاندهرچهى پێشه‌وه‌ى ئافره‌ت ) ئه‌مه‌ش پێویسته بۆ دلنیابوون له رووداوه‌كه ,نا بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوابخرێت چونكه ده‌بێته هۆى له ناوچونى یان پیسبوونى به ماده‌ى تر به‌مه‌ش مافى كه‌سى تاوانلێكراو ده‌فه‌وتێت.
٦-ئه‌گه‌ر جل و به‌رگى تاوانلێكراو هیچ ئاسه‌وارى پێوه بوو پێویسته ئه‌میش بدرێت به پۆلیس بۆ لێكۆلینه‌وه له‌سه‌رى.
٧-هه‌موو ئه‌و بەڵگانهى كه باسمان كرد به جوانى ده‌پارێزرێن و ئاماده ده‌كرێتن بۆ ناردنى بۆ پزیشكى دادوه‌ر دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داواى داگا ده‌نێردرێت.
٨-له كاتى چونت بۆ پێش دادوه‌ر هیچ ترس و دله راوكێ نه‌ت گرێتن تكایه دوباره تكایه شته‌كان وه‌ك خۆى بگێره‌وه بۆ دادوه‌ر چونكه له كاتى ووتنى شتى نادروست ئه‌وا دلنیابه لاى دادوه‌ر ئاشكرا ده‌بێت و مافت له‌وانه‌یه بڕواتن.
٩- دواى ئه‌وى دادوه‌ر فه‌رمان ده‌كات به ناردنى تاوانلێكراو بۆ پزیشكى دادوه‌رى لێره دووباره پشكنینى جه‌سته ئه‌نجام ده‌درێت و له لایه‌ن كه‌سانى پسپۆرى ئه‌و بواره. تاوه‌كو ده‌كرێت رووداوه‌كان وه‌ك خۆى باسبكرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خۆت. له پزیشكى دادوه‌رى ئێمه وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌ینه‌وه كه دادوه‌ر داواى كردووه به‌لام ده‌كرێت شتى سه‌رنج راكێش هه‌بیت باسى بكه‌ین.
١٠-ئینجا ئێمه وه‌ك پزیشكى دادوه‌ر ڕاپۆرتى كۆتایى خۆمان ده‌نووسین كه له لایه‌ن ٣ پزیشكى دادوه‌ر ئیمزا ده‌كرێتن و ده‌درێت به‌و پۆلیسه‌ى كه هێناویه‌تى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامى ڕاپۆرت نادرێت به تاوانلێكراو یان كهسهكارى یان پارێزه‌ره‌كه‌ى.
١١-له دادگا دادوه‌ر دواى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان بریار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ت ده‌داتن بۆیه پێویسته زۆر بهووریایى مامه‌له بكه‌یت تاوه‌كو هیچ بهلگهیهكت نه‌فه‌وتێت.
ده‌بێت لێره ئه‌وه بزانین هیچ كام له‌م راپۆرته پزیشكیانه بریتى نین له بیر‌و بۆچونى پزیشكه‌كان به‌لكو بریتیه له راستى زانستى و پزیشكى كه به چاو ده‌یبینن.
ده‌توانى له زۆر حاله‌ت په‌نا ببه‌یته به‌ر هه‌ندێك رێكخراو و پارێزه‌رى خۆبه‌خش كه به داخه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆر كاره‌كانى ئه‌مانه په‌رت و بڵاوه ناتوانم لێره ناو ناونیشان و ژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كانیان دابنێم.
به داخه‌وه زۆرێك له پارێزه‌ره به‌رێزه‌كان رۆَلێكى خراپ ده‌گێرن ئه‌ویش به فێركردنى تاوانلێكراو به ووتنى هه‌ندێك شت هیچ په‌یوه‌ندى به بابه‌ته‌كه‌وه نه‌بووه یان دووره له راستى ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى خودى تاوانلێكراوه‌كه دانى ناوه كه فێركراوه وابڵێتن به‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر كۆى گشتى رووداوه‌كه ڕاستى و دروستى رووداوه‌كه